سەردانی کردنی زایندانیان لە ژێر کۆمەڵێک مەرج و رێنمایی دەستپێدەکاتەوە

زیندانییهك له یهكێك له زیندانهكانى سلێمانى | فۆتۆ: ههوراز ئهحمهد / SNN
SNN-مەودا مستەفا
دوابەدوای پێدانی رەزامەندی لەلایەن وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی کوێستان محەمەد و ئەحمەد نەجمەدین بەڕێوەبەری گشتی چاکسازی کۆمەڵایەتی لەسەرەتایی هەفتەی داهاتوو سەردانیکردنی بەندکراوان دەستپێدەکاتەوە.
بڕیاردرا بە کردنەوەی (مواجە)ی بەندکراوان کە ماوەی چەند مانگێکە راگیرابوو لە پێناو پاراستنی تەندروستی بەندکراوان چەند بڕیاروو رێنماییەک دەرچوون.
رێنمایی سەردانی کردنی بەندکراوان بەم شێوەیەی خوارەوە دەبێت:
1- ڕێکەوتی 2ی ئاب رۆژی یەکشەممە سەردانیکردن تەنها بۆ لای سزادراوانە (کوڕ، ئافرەت).
2 – ڕێکەوتی 3ی ئاب ڕۆژی دووشەممە سەردانی کردن تەنها بۆ لای ڕاگیراوانی کوڕە.
3 – ڕێکەوتی 4ی ئاب ڕۆژی سێشەممە سەردانی کردن تەنها بۆ لای راگیراوانی ئافرەتە.
مەرجەکانی سەردانی کردن:
-دەبێت کەسی سەردانی کار وێنەیەک لەپشکنینی ڤایرۆسی کۆڕۆنای پێبێت و دەریبخات کە تەندروستی سەلامەتە لە پێناو پاراستنی تەندروستی بەندکراوان.
– پێویستە راپۆرتی پشکنین بەڕێکەوتی نوێ بێتو لانی کەم لە (5) رۆژ تەپەڕی نەکردبێت.
– پێویستە کەسی سەردانی کار ماسک و دەستکێشی کردبێت.
– پێویستە پلەی خزمایەتی دەرجە یەک سەردانی بەندکراو بکەن وەک ( دایک ، باوک ، خوشک ، برا ، مێرد)
-نابێت لە (3) کەس زیاتر سەردانی یەک بەندکراو بکەن.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
18كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
14كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
15كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
15كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
14كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
15كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
15كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









