“سوپای عێراق کە خۆی پێویستی بێت هانا بۆ پێشمەرگە دێنێت و رێگە نادات پێشمەرگە بە هانای هاووڵاتییانی کوردەوە بچێت”

کۆمەڵێک پێشمەرگە لە سەنگەردان
SNN- سیروان حه‌سه‌ن
کاتێک سوپاى عێراق له لایه‌ن چه‌كدارانى داعشه‌وه گه‌مارۆ دەدرێن داواى هاوكارى له پێشمه‌رگه ده‌كه‌ن، به‌ڵام کاتێک په‌لامارى هاووڵاتیانى كورد دەدرێت هه‌رچه‌نده خه‌ڵكه‌كه داوا ده‌كه‌ن، سوپای عێراق رێگه به چوونه پێشه‌وه‌ى پێشمه‌رگه نادات.
له چه‌ند شه‌وى رابردوودا له سنوورى خانه‌قین چه‌كدارانى داعش به چه‌كى قه‌ناس گه‌مارۆی لیوایه‌كى سوپاى عێراقیان دا و سه‌ربازێكیان كوشت و چوار سه‌ربازى دیكه‌شیان برینداركرد.
له‌م حاڵەتانەدا هێزه‌كه به ده‌ستى چه‌كداره‌كانه‌وه تووشى كێشه و گرفت و گه‌مارۆدان ده‌بنه‌وه داوا له هێزى پێشمه‌رگه ده‌كه‌ن هاوكارییان بكات.
جه‌لیل فایه‌ق فه‌رمانده له لیواى سێى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان به SNNى راگه‌یاند: جیاواز له ناوچه‌كانى دیكه له سنوورى خانه‌قین له‌ناوچه‌كانى سه‌وزبڵاخ به‌ره‌و باوه مه‌حمود، هه‌ماهه‌نگى و په‌یوه‌ندییه‌كى زۆر باش له نێوان پێشمه‌رگه و سوپاى عێراق هه‌یه ته‌نانه‌ت ئه‌و هێزانه‌ى له‌وێدان زۆریان پێ باشه هێزى پێشمه‌رگه و سوپاى عێراق پێكه‌وه به هه‌ماهه‌نگى ناوچه‌كه بپارێزن.
له چه‌ند شه‌وى رابردوو له نزیك گوندى شێرك سه‌ر به قه‌زاى خانه‌قین چه‌ند چه‌كدارێكى داعش به چه‌كى قه‌ناس په‌لامارى لیوایه‌كى سوپاى عێراقیاندا كه سه‌ر به فیرقه‌ى پێنج بوون و نزیكه‌ى شه‌ش كاتژمێر شه‌ڕ و پێكدادان له نێوانیاندا به‌رده‌وامیى هه‌بوو له ئاكامدا سه‌ربازێك كوژراو و چوار سه‌رباز برینداربوون.
جه‌لیل فایه‌ق راشیگه‌یاند: له كاتى شه‌ڕه‌كه په‌یوه‌ندى له نێوان هێزه‌كه‌ى سوپاى عێراق و پێشمه‌رگه هه‌بووه داوایان كردووه بچن به هانایانه‌وه و هاوكارییان بكه‌ن له‌و په‌لاماره‌ى كراوه‌ته سه‌ریان، هه‌ر بۆیه هێزێكى فه‌وجى دووى لیواى سێ چوونه ناوچه‌ى شه‌ڕه‌كه بۆ هاوكارى هێزه‌كه‌ى عێراق و به كامێراى تایبه‌ت توانیویانه ناوچه‌كه بپشكنن بۆ راوه‌دوونانى چه‌كدارانى داعش و له‌وباره‌یه‌شه‌وه هێزه‌كه‌ى سوپاى عێراق هاوكارى هێزه‌كانى پێشمه‌رگەیان بە هەند وەرگرتووە.
هه‌رچه‌نده هێزه‌كانى پێشمه‌رگه له پێشووتر و ئێستاشدا به‌رده‌وام هاوكارى هێزه عێراقییه‌كان بوون له پاراستنى ئه‌منییه‌نى ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان، به‌ڵام له كاتێكدا داعش په‌لامارى هاووڵاتییانى كوردى ئه‌و ناوچانه ده‌دات، سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى داوا ده‌كه‌ن هێزى پێشمه‌رگه بچێت به هانایانه‌وه، به هیچ شێوه‌یه‌ك ڕێگه نادرێت به پێشڕه‌وى كردنى پێشمه‌رگه به‌ره‌و ئه‌و ناوچانه.
جه‌لیل فایه‌ق له‌وباره‌یه‌وه وتى: “سه‌رەڕاى هه‌ماهه‌نگى و په‌یوه‌ندییه‌كى باش له‌نێوان پێشمه‌رگه و هێزه عێراقییه‌كان له سنووره‌كه، به‌ڵام له‌و كاتانه‌ى هاووڵاتیان پێویستیان به پێشمه‌رگه‌یه رێگه نه‌دراوه پێشمه‌رگه پێشڕه‌وى بكات، به بیانووى ئه‌وه‌ى ئه‌و ناوچانه له ژێر ده‌سه‌ڵاتى هێزه عێراقییه‌كاندایە، کە ئه‌مه له ڕاستیدا بابه‌تێكى سیاسییه”.
باسیشى له‌وه‌كرد، ره‌نگه ئه‌و هێزه‌ى سوپاى عێراق كه له شه‌وى په‌لاماره‌كه‌ى داعش پێشمه‌رگه هاوكارییانى كرد، دواتر له سه‌رووى خۆیانه‌وه لێپێچینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا بكرێت كه بۆچى ڕێگه‌یان داوه یان داواى هاوكارییان له پێشمه‌رگه كردووه، هه‌ربۆیه پێویستە ئه‌م بابه‌تانه له ئاستى سه‌ره‌وه چاره‌سه‌ر بكرێن.
ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر له سنوورى نێوان خانه‌قین بۆ كه‌لار چه‌كدارانى داعش چه‌ند جارێك په‌لامارى گوندى مێخاس و دارایى كاكه‌یى نشینیان دا و زیاتر له 12 كه‌سى لێ شه‌هید كردن، ئه‌مه وێڕاى سووتاندنى به‌رهه‌مى دانه‌ویڵه‌ى جوتیارانى كورد.
له‌و كاته‌دا هه‌رچه‌نده هاووڵاتیان داوایان كرد پێشمه‌رگه ڕه‌وانه‌ى ناوچه‌كه بكرێت بۆ ئه‌وه‌ى پارێزگاری‌یان لێبكات، به‌ڵام حكومه‌تى عێراق رازى نه‌بوون.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









