
كارمه‌ندانى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتووچۆى سلێمانى
SNN- هه‌وراز ئه‌حمه‌د
به‌یانى ئه‌مڕۆ یەکشەممە به‌شێك له كارمه‌ندانى هاتووچۆ به مه‌به‌ستى ناڕه‌زایه‌تى ده‌ربڕین له به‌رده‌م به‌ڕێوەبه‌رایه‌تى هاتووچۆ مانگرتنیان راگه‌یاند و به‌و هۆیه‌شه‌وه ژماره‌یه‌كیان لێدهستگیركرا.
هاوكار ڕه‌فیق نوێنه‌رى كارمه‌ندانى مانگرتوو به SNNى راگه‌یاند: “ئه‌مڕۆ وه‌ك ناڕه‌زایه‌تى ده‌ربڕینێك دژى دواكه‌وتنى مووچه ویستمان بچینه به‌رده‌م به‌ڕێوەبه‌رایه‌تى گشتى هاتووچۆ، به‌ڵام له لایه‌ن هێزێكه‌وه رێگریمان لێكرا و رێگەیان نه‌دا ناڕهزایهتییهكهمان بگه‌یه‌نینه به‌رده‌م به‌ڕێوەبه‌رایه‌تى”.
وتیشى: “به‌هۆى ئه‌و رێگرییه‌ى لێمانكرا گرژیى كه‌وته نێوان كارمه‌ندانى هاتووچۆ و ئه‌و هێزه‌وه له ئه‌نجامدا پێنج كارمه‌ندى هاتووچۆ ده‌ستگیركران و ده‌وام و مامه‌ڵه‌ى هاووڵاتییانیش راگیرا”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد: “له ئێستادا له كۆبوونه‌وه‌داین بۆ ئه‌وه‌ى میكانیزمێك بدۆزینه‌وه تاوه‌كو ئه‌و كارمه‌ندانه ئازادبكهین، چونكه تاوه‌كو ئه‌وان ئازادنهكرێن ئێمه ناچینه‌وه سه‌ر كار و رێگەش ناده‌ین مامه‌ڵه‌ى هاووڵاتییانیش راییبكرێت”.
مانگی رابردوو کارمەندانی ناڕازی هاتووچۆی سلێمانی مۆڵەتی مانگێکیان دایە بەڕیوەبەرایەتییەکەیان کە بەدەم داواکانیانەوە بێت، ئەمڕۆ 26ی تەمووز ئەو وادەیە کۆتایی دێت.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یه‌كه‌م 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









