
SNN
لەکاتێکدا کە پەتای کۆرۆنا زیانێکی زۆری بە کۆمپانیاکانی جیهان گەیاندووە، کۆمپانیای ئەمازۆنی ئەمریکی لە چارەکی یەکەمی ئەمساڵدا 80 ملیار دۆلاری قازانجکرد.
بەراورد بە ساڵی رابردوو، قازانجی کۆمپانیای ئەمازۆن زیادیکردووە، لەکاتێکدا لە چارەکی یەکەمی ساڵی 2019، قازانجی کۆمپانیاکە 63 ملیار و 400 ملیۆن دۆلاربوو.
بەهای پشکەکانی کۆمپانیاکەش لە مانگی شوباتی ساڵی رابردووەوە 40% زیادیکردووە و بەهای پشکێکیش گەیشتووەتە سێ هەزار دۆلاری ئەمریکی.
کۆمپانیای ئەمازۆن کۆمپانیایەکی تایبەتە بە بازاڕکردنی ئۆنڵاین و گواستنەوەی بەشێوەی دیلیڤەری، بەهۆی بڵاوبوونەوەی کۆرۆناوە و قەدەغەی هاتووچۆ یان مانەوەی زیاتری هاووڵاتییان لە ماڵەکانیاندا، بەکارهێنەری ماڵپەڕی ئەمازۆن لە ئەمریکا زیادیکرد.
بەهۆی زیادبوونی ژمارەی کڕیاران و زیادبوونی فشارەکانی سەر کۆمپانیاکە، گواستنەوەی شتومەکەکان لەدوای کڕینیان بەشێوەی ئۆنڵاین، خاوتربووەوە و چەند هەفتەیەکی پێدەچوو، لەکاتێکدا لەپێش کۆرۆنا سێ رۆژی پێدەچوو.
جێف بێزۆس بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیاکە بۆ چارەسەری ئەو گرفتە، گرێبەستی لەگەڵ کۆمپانیای بلو ئۆریجین ئەنجامدا و لە ماوەیەکی کورتدا 175 هەزار کرێکاری نوێی دامەزراند، چالاکبوونی کارەکانی کۆمپانیاکە قازانجی ئەمازۆنی بۆ 75 ملیار و 400 دۆلار بەرزکردەوە.
بەشێکی دیکەی قازانجەکانی کۆمپانیاکەش پەیوەندی بەوەوە هەیە، ئەو بەرنامانەی کە لە ماوەی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنادا زیاتر بەکاردێن، لە نێویشیاندا ئەپی زووم بۆ ڤیدیۆ چات و بەرنامەی نێتفلیکس بۆ بڵاوکردنەوەی فلیم و زنجیرە، لە خزمەتگوزارییەکانیاندا پشت بە خزمەتگوزاری ئینتەرنێتی Cloud computingی کۆمپانیای ئەمازۆن دەبەستن.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








