عەبدولحەكیم خەسرۆ: بەردەوامدەبین لە جێبەجێكردنی یاسای چاكسازی

لۆگۆی حکومەتی هەرێم | فۆتۆ: SNN
SNN- مەودا مستەفا
سكرتێری لیژنەی یاسای چاكسازی لە ئەنجوومەنی وەزیران رایدەگەیەنێت “حكومەتی هەرێمی كوردستان بەردەوامدەبێت لەسەر جێبەجێكردنی یاسای چاكسازی و لە داهاتووشدا هەنگاوی كردەیی دەبینن”.
ئەمڕۆ یەکشەممە لە كاتی سەردانی كردنی بۆ پەرلەمانی كوردستان عەبدولحەكیم خەسرۆ، سكرتێری لیژنەی یاسای چاكسازی لەئەنجوومەنی وەزیران لەلێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند “بەردەوامدەبن لە جێبەجێكردنی یاسای چاكسازی و تەواوی ڕێنمایی و پەیڕەوە پێویستەكان بۆ جێبەجێكردن یاساكە دەرچوون”.
بەرپرسی پەیوەندییەكانی هەماهەنگی و بەدواداچوون لە ئەنجومەنی وەزیران وتیشی: “لەئێستادا وەزارەتەكان دەستبەكاربوون بۆ ئەوەی یاسای چاكسازی جێبەجێبكەن، ئێستا سەرقاڵی جێبەجێكردنی ئەو بڕگانەن كەپەیوەستن بە تەواوی قەرزەكانی حكومەت بەگشتی و ڕێكخستنەوەی میلاكات و خانەنشینی و پرسەكانی تر بەتایبەتی”.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
23كاتژمێر لهمهوپێششاندێکی هەرێم لە بەغدایە و لەگەڵ فال ساری کۆدەبێتەوە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
1كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









