
وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم لە رێگەی پێشنیارێکەوە داوای لە ئەنجومەنی وەزیران کردووە، لە ئەگەری دواکەوتنی پارەکەی بەغدا لەو داهاتەی لای وەزازەتی داراییە بڕی 200 هەزار دینار بدرێتە فەرمانبەران.
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێم بە SNNی راگەیاند: “بەبێ ناردنی پارەکەی بەغدا وەزارەتی دارایی بەهیچ شێوەیەک ناتوانێ لیستی دابەشکردنی مووچە رابگەیەنێت، چونکە ئەو داهاتەی لە دوو مانگی رابردوو کۆکراوەتەوە نزیکەی 320 ملیار دینارەو بەشی مووچەی مووچە خۆرانی هەرێم ناکات”.
وتیشی: “وەزارەتی دارایی پێشنیارێکی داوەتە ئەنجومەنی وەزیران گەر بەغدا رەزامەندی نەدا پارەی مووچەی فەرمانبەرانی هرێم رەوانە بکات ئەوا لەو داهاتەی کۆکراوەتەوە لە چەند رۆژی داهاتوودا هەر فەرانبەرەو بڕی 200 هەزار دیناری پێبدرێت، بەڵام ئەنجومەنی وەزیران وتویەتی ئەو بڕە پارەیە کەمەو ماوەیەکی تر دەوەستین تاوەکو لەگەڵ بەغدا لەسەر میکانزمێک رێکدەکەون ئەوکاتە مووچە دابەش دەکەن”.
ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشکرد: “پێشنیارەکە هیچ توێژێکی لە مووچە خۆران دیاری نەکردووە کە ئەو 200 هەزارەی پێنەدرێت، بەڵام گەر ئەنجومەنی وەزیران رەزامەندی بدات ئەوکاتە شێوازی پێدانی پارەکە دیاری دەکرێت و بە دڵنیاییشەوە پێدانی ئەم بڕە پارەیە پلە باڵاکان ناگرێتەوە”.
سەبارەت بەوەی پێدانی ئەو بڕە پارەیە بەدەر لە مووچەیە یان لە بەشێکی پارەی مووچە دەدرێتە فەرمانبەران، ئەو بەرپرسەی وەزارەتی دارایی ئەوەی خستەڕوو: “هیچ بڕیارێک نەدراوە کە پارەکە لەسەر حیسابی مووچە دەبێت یان وەک هاوکاری دەدرێتە فەرمانبەران”.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
10كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
11كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
12كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
12كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
10كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
11كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
12كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








