
سانچۆ
یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی لە ئەگەری شکستهێنانی بۆ گەڕانەوەی نەیمار، ئەوا گرێبەست لەگەڵ سانچۆی یاریزانی ئینگلیزیی یانەی بروسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانی دەکات.
لە ژمارەی ئەمڕۆیدا رۆژنامەی سپۆرت بڵاویکردووەتەوە،ئەگەر یانەی بەرشەلۆنە لە گەڕانەوەی نەیمار شکستی هێنا، ئەوا سانچۆ بۆ ریزەکانی دەگوازێتەوە .
سپۆرت ئاشکرای کردووە، نرخی گواستنەوەی ئەم یاریزانە تەمەن 20 ساڵە بڕی 130 ملیۆن یۆرۆی تێدەچێت، هەروەها پەیوەندی نێوان بروسیا دۆرتمۆند و بەرشەلۆنە باشە، ئەمەش بەهۆی گرێبەستی نێوان ئەو دوو یانەیە بۆ عوسمان دیمبلی کە لە ساڵی 2017 ئەنجامدرا.
هەروەها رۆژنامەکە ئاشکرای دەکات،لەوانەیە یانەی بەرشەلۆنە”ئانسۆ فاتی” بخاتە گرێبەستی ئەو یاریزانەوە،گواستنەوەی بە پلانی B داناوە.
سانچۆ تەمەنی 20 ساڵە و نەیمار تەمەنی 28 ساڵە، ئەم وەرزە توانیویەتی 17 گۆڵ بکات و 19 گۆڵی دروستکردووە لە 35 یاریدا، بەڵام نەیمار لەم وەرزە لە 22 یاری 18گۆڵی کردووەو 10 گۆڵی دروستکردووە.
#SNNsport
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
15كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
15كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
15كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021
2023 © مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ تۆڕی هەواڵی سلێمانی









