
کەلار
SNN- سیروان حه‌سه‌ن
له گه‌رمیان بڕى 720 ملیۆن دینار هاوكارى دابه‌شده‌كرێت به‌سه‌ر حه‌وت هه‌زار و 200 خێزانى هه‌ژار و كه‌مدرامه‌ت و لایه‌نى په‌یوه‌ندیداریش داوا ده‌كات ئه‌وانه‌ى بارودۆخى بژێویان باشه خۆیان ناونووس نه‌كه‌ن. هاوكات هاووڵاتییان ئاگادار ده‌كاته‌وه خۆیان به گه‌ڕه‌كه‌كاندا ده‌گه‌ڕێن بۆ ناو تۆماركردن.
ده‌روون عومه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى چاودێرى و گه‌شه‌پێدانى كۆمه‌ڵایه‌تى گه‌رمیان به SNNى راگه‌یاند: 720 ملیۆن دینار ته‌رخانكراوه بۆ ئه‌وه‌ى به‌سه‌ر خه‌ڵكى هه‌ژار و كهمدەرامهتى سنوورى ناوچه‌كانى گه‌رمیان دابه‌شى بكه‌ن و ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ش به‌سه‌ر حه‌وت هه‌زار و 200 خێزان دابه‌شده‌كرێت دواى ناو تۆماركردنیان.
وتیشى، “بۆ ئه‌و مه‌به‌سته 22 تیمیان دروستكردووه كه هه‌موو ناوچه‌كانى گه‌رمیان ده‌گه‌ڕێن و سه‌رجه‌م گه‌ڕه‌ك و ئه‌و خێزانانه به‌سه‌ر ده‌كه‌نه‌وه كهمدەرامهتن و شایتهن به‌و هاوكارییه داراییه، داواش ده‌كه‌ین ئه‌وانه‌ى بارى بژێویان باشه خۆیان ناونووس نه‌كه‌ن و نه‌بنه هۆى بێبه‌شكردنى ماڵه هه‌ژارێكى تر و كێشه بۆ لیژنه‌كانیان”.
ده‌روون عومه‌ر باسیشى له‌وه‌كرد، “فۆرمه‌كه تایبه‌ته به خۆیان و نه‌یانداوه‌ته هیچ دوكان و په‌ڕاوگه‌یه‌ك و داوا له هاووڵاتییان ده‌كه‌ین پاره‌ی خۆیان له و دوكان و شوێنانه خه‌رج نه‌كه‌ن به كۆپى كردنى ناسنامه‌و به‌ڵگه‌و هه‌ر شتێكى تر، چونكه خۆمان فۆرمه‌كه ده‌هێنینه ماڵه‌كانتان پڕى ده‌كه‌ینه‌وه و ناونووستان ده‌كه‌ین”.
به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى چاودێرى و گه‌شه‌پێدانى كۆمه‌ڵایه‌تى گه‌رمیان راشیگه‌یاند، “پاره‌كه له بانكه‌و ئه‌وانه‌ى ناونووس ده‌كرێن له بانك پاره‌كه وه‌رده‌گرن و بۆ تۆماركردنى ناوى ماڵه هه‌ژاره‌كانیش سوود له خاوه‌ن مۆلیده‌ى گه‌ڕه‌كه‌كان وه‌رده‌گرن”.
ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ى بڕیاره بدرێته هاووڵاتیانى هه‌ژار و كه‌مدرامه‌ت 100 هه‌زار دیناره.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
19كاتژمێر لهمهوپێششاندێکی هەرێم لە بەغدایە و لەگەڵ فال ساری کۆدەبێتەوە
21كاتژمێر لهمهوپێشكەشناسی: ئاسمان پەڵەهەور دەبێت و پلەكانی گەرما جێگیردەبن
تشرینی یه‌كه‌م 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16كاتژمێر لهمهوپێش -
ئه‌مریكا بۆ هاووڵاتیانی: به‌په‌له عێراق بهجێبهێڵن
17كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









