
نه‌خۆشخانه‌ى ئاسا تایبه‌ت به كۆرۆنا له سلێمانى | فۆتۆ: SNN
SNN
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیی هه‌رێم ئامارى 24 كاتژمێرى رابردووى تایبه‌ت به ڤایرۆسى كۆرۆناى بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند: 197 كه‌سى تر تووشى كۆرۆنا بوون، 100 تووشبوو چاكبوونه‌ته‌وه و له به‌رامبه‌ردا 17 تووشبوو گیانیان له‌ده‌ستداوه.
به‌پێى ئاماره‌كه‌ى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى كه ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه بڵاوكراوه‌ته‌وه، “له شه‌و و رۆژى رابردوودا 2 هه‌زار و 80 پشكنین ئه‌نجامدراون، له ئه‌نجامدا ده‌ركه‌وتووه 197 كه‌س تووشبوون به‌مشێوه‌یه: 73 كه‌س له هەولێر، 68 كه‌س له سلێمانی، 26 كه‌س له گەرمیان، نۆ كه‌س له ڕاپەڕین، 13 كه‌س له دهۆك، حه‌وت كه‌س له هەڵەبجە”.
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى له‌باره‌ى ئامارى چاكبوونه‌وه‌ى تووشبووانى كۆرۆنا ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو، “100 تووشبوو چاكبوونه‌ته‌وه به‌مشێوه‌یه: 65 له هەولێر، 10 له گەرمیان، 10 له ڕاپەڕین، سێ له دهۆك، 12 له هەڵەبجە”.
له‌باره‌ى ئامارى مردنه‌وه له به‌یاننامه‌كه‌دا ئاشكرا كراوه، “17 تووشبوو گیانیان له‌ده‌ستداوه، به‌مشێوه‌یه: هه‌شت له هەولێر و نۆ له سلێمانی”.
به‌پێى ئاماره‌كانى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیى هه‌رێم، له سه‌ره‌تاى بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا تاوه‌كو ئێستا 12 هه‌زار و 450 كه‌س له هه‌رێم تووشى كۆرۆنا بوون، 6 هه‌زار و 835 تووشبوو چاكبوونه‌ته‌وه، له ئێستادا 5 هه‌زار و 123 تووشبوو چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرن و 491 تووشبووش به ڤایرۆسه‌كه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
6كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئه‌یلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
3كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
3كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









