
بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانى و نێچیرڤان بارزانى | فۆتۆ: SNN
SNN
شه‌وى یه‌كشه‌ممه 26ى تهمموز، وهفدى یهكێتيى نیشتمانيى كوردستان و پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له شارى هه‌ولێر كۆبوونه‌وه.
وهفدى یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستان به سه‌رۆكایه‌تى بافڵ تاڵه‌بانى، هاوسه‌رۆكى یه‌كێتى و وهفدى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان به سه‌رۆكایه‌تى نێچیرڤان بارزانى، جێگرى سه‌رۆكى پارتى به‌شدارییان له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كرد.
به‌پێى زانیارییه‌كان كه له باره‌ى ناوه‌ڕۆكى كۆبوونه‌وه‌كه‌وه دهستكهوتوون، “هه‌ردوولا له كه‌شوهه‌وایه‌كى ئیجابى و دۆستانه‌دا، به راشكاوى كێشه و گرفته‌كان و بارودۆخى هه‌رێمى كوردستان و په‌یوه‌ندییه دووقووڵییهكانیان تاوتوێ كردووه”.
هه‌ر به‌پێى زانیارییه‌كان له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، “داكۆكى كراوه له‌سه‌ر زه‌رووره‌تى په‌یوه‌ندیى نێوان پارتى و یه‌كێتى به‌تایبه‌تى و سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسى و پێكهاته‌كانى كوردستان به‌مه‌به‌ستى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان و پاراستنى یه‌كڕیزى و ته‌بایى كه زه‌رووره‌تێكى ئه‌م قۆناغه هه‌ستیاره‌یه بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى ئه‌و بارودۆخه قورسه‌ى له ده‌ره‌نجامى په‌تاى كۆرۆنا و قه‌یرانى دارایى و كێشه‌كانى دیكه‌دا به‌سه‌ر هه‌رێمى كوردستاندا هاتووه، هاوكات دووپاتى زه‌رووره‌تى به‌رده‌وامیى گفتوگۆى نێوان هه‌ردوولا كراوه كه ئامانج لێى چاره‌سه‌ركردن و زاڵبوون به‌سه‌ر كێشه‌كاندا و سووككردنى ئه‌و باره قورسه‌یه له ده‌ره‌نجامى كێشه و قه‌یرانه‌كان كه‌وتووه‌ته ئه‌ستۆى هاووڵاتیيان، هه‌روه‌ها داكۆكى له‌سه‌ر پابه‌ندبوون به رێككه‌وتنه‌كانى نێوان هه‌ردوولا و پاڵپشتیى دامه‌زراوه‌كانى هه‌رێم و كارى هاوبه‌ش له په‌رله‌مان و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كراوه”.
كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆى پارتى و یه‌كێتى پاش كۆنه‌بوونه‌وه‌ى ئه‌و دوو حزبه دێت بۆ ماوه‌ى هه‌شت مانگ.
پێشتر SNN له‌باره‌ى ناوه‌ڕۆكى كۆبوونه‌وه‌كه‌وه بڵاویكرده‌وه، “ یه‌كێتى و پارتى رێككه‌وتوون له‌سه‌ر ئاسایی كردنه‌وه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانیان، بڕیاریشه له‌دواى جه‌ژن مه‌كته‌بى سیاسى ئه‌و دوو حزبه كۆببنه‌وه و به وردى تاوتوێى په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوانیان بكه‌ن”.
كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆى بافڵ تاڵه‌بانى و نێچیرڤان بارزانى له‌دواى ئه‌وه هات كه هه‌ر ئه‌مڕۆ نووسینگه‌ى مه‌سرور بارزانى بڵاویكرده‌وه، “بافڵ تاڵه‌بانى و مه‌سرور بارزانى په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنییان ئه‌نجامداوه له‌باره‌ى پرسى دواخستنى كۆبوونه‌وه‌ى په‌رله‌مانى كوردستان بۆ ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه“، له‌سه‌ر داواى بافڵ تاڵه‌بانى، هاوسه‌رۆكى یه‌كێتیى نیشتمانیی كوردستان.
ئه‌مه‌ش پاش ئه‌وه‌ى بڕیاربوو رۆژى یه‌كشه‌ممه پەرلەمانی کوردستان کۆببێتەوە و چاوەڕواندەکرا سەرۆکی پەرلەمان و فراکسیۆنی یەکێتی بەشداریی نەکەن، به‌ڵام لەسەر داوای بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کۆبوونەوەکە دواخرا بۆ دووشەممە.
هاوكات هه‌ر دوێنێ سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان بانگهێشتی ئەندامانی پەرلەمانى كوردستانى كرد كه دووشەممە کاتژمێر 11ی پێشنیوەڕۆ دانیشتنی ژمارە (6)ی ئاسایی خولی به‌هاره بەڕێوەدەچێت.
به‌پێى زانیارییه‌كانى SNN كه له فراكسیۆنى یه‌كێتى وه‌ریگرتوون، “ئه‌مڕۆ فراكسیۆنى یه‌كێتى به‌شدارى له كۆبوونه‌وه‌ى په‌رله‌مانى كوردستاندا ده‌كات”.

كۆبوونه‌وه‌ى وهفدى یه‌كێتى و پارتى له شارى هه‌ولێر | فۆتۆ: SNN
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
23كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









