ئه‌مڕۆ كۆبوونه‌وه‌ى په‌رله‌مان به‌ڕێوه‌ده‌چێت و فراكسیۆنى یه‌كێتى به‌شدارى ده‌كات

په‌رله‌مانى كوردستان | فۆتۆ: SNN
SNN
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه كۆبوونه‌وه‌ى په‌رله‌مانى كوردستان به‌ڕێوه‌ده‌چێت و فراكسیۆنى یه‌كێتیش به‌شدارى له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ده‌كات.
به‌پێى زانیارییه‌كانى SNN كه له فراكسیۆنى یه‌كێتى وه‌ریگرتوون، “ئه‌مڕۆ فراكسیۆنى یه‌كێتى به‌شدارى له كۆبوونه‌وه‌ى په‌رله‌مانى كوردستاندا ده‌كات”.
ئێواره‌ى دوێنى یه‌كشه‌ممه وهفدى یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستان به سه‌رۆكایه‌تى بافڵ تاڵه‌بانى، هاوسه‌رۆكى یه‌كێتى گه‌یشته شارى هه‌ولێر و له‌گه‌ڵ وهفدى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان كۆبووه‌وه، كۆبوونه‌وه‌كه له‌دواى ئه‌وه هات بڕیاربوو پەرلەمانی کوردستان کۆببێتەوە و چاوەڕواندەکرا سەرۆکی پەرلەمان و فراکسیۆنی یەکێتی بەشداریی نەکەن، به‌ڵام لەسەر داوای بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کۆبوونەوەکە دواخرا بۆ دووشەممە.
هاوكات هه‌ر دوێنێ سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان بانگهێشتی ئەندامانی پەرلەمانى كوردستانى كرد كه دووشەممە کاتژمێر 11ی پێشنیوەڕۆ دانیشتنی ژمارە (6)ی ئاسایی خولی به‌هاره بەڕێوەدەچێت.
دەقی بانگهێشتنامەکە:
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان بانگهێشتی گشت ئه‌ندامانی په‌رله‌مان ده‌كات بۆ ئاماده‌بوون له‌دانیشتنی ژماره (6)ی ئاسایی خولی به‌هاره له‌كاتژمێر (11)ی پێشنیوه‌رۆى ڕۆژی دووشه‌مه رێكه‌وتی 2020/7/27، ئه‌مه‌ش ده‌قی بانگهێشته‌كه‌یه:
بانگهێشت بۆ گشت ئه‌ندامه به‌ڕێزه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان
پشت به‌ستن به‌برگه‌ی (سێیه‌م) له‌مادده‌ی (18) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق و ئاماژه بهراگهیهنراوی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان له‌رێكه‌وتی 2020/7/26 بڕیاردرا به‌دواخستنی دانیشتنی په‌رله‌مان ژماره (6)ی ئاسایی خولی به‌هاره‌ی ساڵی دووه‌م له‌خولی هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌می په‌رله‌مان له 2020/7/26 بۆ كاتژمێر 11ى پێشنیوه‌رۆى ڕۆژی دووشه‌مه رێكه‌وتی 2020/7/27.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









