
گروپی ڤاگنەر
SNN
رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵی ئەمریکی بڵاویکردووەتەوە، گروپێکی چەکداری بەناوی ڤاگنەر، کە نزیکن لە حکومەتی ڕوسیاوە، لە چەند رۆژی رابردوودا دەستیان بەسەر چەند بیرێکی نەوتدا گرتووە و ئەمەش گرژییەکانی نێوان ئەمریکا و ڕوسیای لەبارەی لیبیاوە زیاترکردووە.
رۆژنامە ئەمریکییەکە نوسیویەتی: “گروپی ڤاگنەر کە نزیکن لە کریملنەوە، نزیکن لەوەی کێڵگەی نەوتی شەرارات لە لیبیا کۆنتڕۆڵبکات کە یەکێکە لە گەورەترین کێڵگەنەوتەکانی وڵاتەکە”.
لە کاردانەوەی پێشڕەوی ئەو گروپەدا، ئەمریکا رایگەیاندووە کە سزا بەسەر بزنسمانێکی رووسیدا دەسەپێنێت کە نزیکە لە ڤلادیمێر پوتینەوە، هاوکات ئەمریکا هۆشداریداوە لەوەی سزا بەسەر خەلیفە حەفتەری هاوپەیمانی روسیا بسەپێنێت.
گروپی ڤاگنەری نزیک لە رووسیا ساڵی رابردوو گەیشتنە لیبیا بۆ پشتیوانیکردن لە هێزەکانی حەفتەر دژ بە حکومەتی تەرابلوس کە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی دانیپیادانراوە.
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
22كاتژمێر لهمهوپێشئەکسیۆس: ئێران پیلانی تیرۆرکردنی بەرپرسانی باڵای ئەمریکای داڕشتووە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









