حکومەتی هەرێم بریاریدا بەپێی توانا داراییەکان مووچە دابەش بکات

حکومەتی-هەرێم
ئەمڕۆ شەممە 2ی ئایار، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە هەفتەی رابردوو سەردانی بەغدایان کردبوو کۆبووەوە و بڕیاردرا بەپێی ئەو توانا داراییەی ئێستا لە بەردەستە، دەست بە دابەشکردنی مووچە بکرێت
لە کۆبوونەکەدا قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت و سەرۆکی شاندەکە و ئەندامانی شاندەکە ئەنجامی سەردانەکەیان بۆ بەغدا و گفتوگۆیان لە گەڵ کاربەدەستەکانی حکومەتی فیدراڵی خستەڕوو جەخت لە سەر بەردەوامبوونی گفتوگۆکان لە گەل بەغدا کرایەوە بە ئاراستەی پاراستن و دابینکردنی ماف وشایستە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان. بڕیاریشە لەم هەفتەیەدا بۆ درێژەدان بە دانوستان، شاندەکە دووبارە سەردانی بەغدا بکاتەوە .
لە تەوەرێکی دیکەدا دۆخی دارایی ئێستای حکومەت تاوتوێ کراو سەرۆکایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا ، بە پێی ئەو توانا داراییەی ئێستا لە بەردەستە، دەست بە دابەشکردنی مووچە بکرێت.
لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لە گرنگیی بەردەوامبوون لە سەر جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی کرایەوە، هەروەها بڕیاردرا لەم هەفتەیەدا و دوای کۆتاییهاتنی مۆڵەتی دیاریکراو بۆ ئاگادارکردنەوەی ئەو کۆمپانیا و لایەنانەی قەرزداری حکومەتن. رێوشوێنی وەرگرتنەوەی قەرزەکانی حکومەت دەست پێبکات.
لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەکەدا، سەبارەت بەو داواکارییانەی کە ئێستا لە بارەی لامەرکەزی ئیداریی لە ئارادان، لایەنە بەشدارەکانی حکومەت جەختیان لەوە کردەوە کە پرسی لامەرکەزی ئیداری و شۆڕکردنەوەی دەسەڵاتەکان لە ژێر سەرپەرشتی سەرۆکایەتی حکومەت، بە شێکە لە کارنامەی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان و جەختیشیان لە یەکپارچەیی کیانی هەرێمی کوردستان و دژایەتی هەرجۆرە هەوڵێک بۆ دوو ئیدارەیی کردەوە.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









