
نوسینگەی خانووبەرە
لە هەر گفتوگۆیەک یان کێشەیەکى سیاسى کە باسى پارە و مووچەى تێدابێت راستەوخۆ بازاڕى خانووبەرە گۆڕانکارى بە خۆوە دەبینى، لە ئێستاشدا کە سەردەمى ڤایرۆسى کۆرۆنا و دابەزینى نرخى نەوتە، بەشى زۆرى نوسینگەکانى خانووبەرە تووشى داروخانى ئابوورى بوون.
نازم کاکە حەمە، خاوەنى نوسینگەى کڕین و فرۆشتنى خانوو زەویە لە شارى سلێمانى بە snnى راگەیاند “”لە بەیانیەوە تاوەکو ئێوارە دووکان دەکەینەوە بە دەگمەن کەسێک روومان لێ دەکات ئەوەشى کە دێت بە مەبەستى پرسیار کردنى خانوى کرێیە نەوەکو کڕێن و فرۆشتن”.
وتیشى، “بەپێى ئەزموونى ئێمە لەم بازاڕەدا هەرکات گۆڕانکاریەکى سیاسى و ئابوورى لە هەرێمى کوردستان و ناوچەکەش ڕوو بدات ئەوا ئێمە رووبەڕووى بێبازاڕى و گرفت دەبینەوە”.
هاوکات ئاماژەى بەوەش کرد “لە ئێستادا بەشێک لە خاوەن نوسینگەکان پارەکانیان قفڵ بووە بەوەى کە موڵکێکى زۆرى کڕیوە و لە ئێستاشدا بازاڕنیە خەڵک مەترسى لە دۆخەکە هەیە و ئەو پارەى کە هەیەتى ناهێنێتە بازاڕ و دەڵێن تاوەکو دۆخەکە بەلایەکدا دەکەوێت پارەکانمان لاى خۆمان پارێزراوتر دەبێت”.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
17كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
19كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
17كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
19كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








