بەرواری كۆبوونه‌وه‌ی نائاسایی كۆمه‌ڵه‌ی گشتی لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی عێراق دیاری دەکرێت

لیژنەی ئۆڵۆمپی عێراق
SNN Sport
ره‌عد حه‌مودی سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی عێراق رۆژی 26ی مانگی ئابی داهاتووی دیاریكرد بۆ به‌ستنی كۆبوونه‌وه‌ی نائاسایی كۆمه‌ڵه‌ی گشتی لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی.
حه‌مودی له به‌یاننامه‌یەكیدا وتی:”كۆبوونه‌وه‌ی نائاسایی ته‌رخان ده‌كرێت بۆ گفتوگۆكردنی ناوه‌رۆكی نامه‌ی لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی نێوده‌وڵه‌تی كه حه‌وتی ته‌مموزی ئه‌م مانگه ناردبووی و ئه‌نجامدانی كاری پێویست له هه‌مواركردنه‌وه‌ی په‌یڕه‌وی بنه‌ڕه‌تی كه گونجاوبێت له‌گه‌ڵ یاسای لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی ژماره (29)ی ساڵی 2019 و به‌لێننامه‌ی ئۆڵۆمپی نێوده‌وڵه‌تی “.
حه‌مودی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه:” كۆبوونه‌وه‌ی نائاسایی واده‌ی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی ته‌واوكاری بۆ كۆمه‌ڵه‌ی گشتی دیاری ده‌كات ، دادگای عێراق ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه له ماوه‌ی رابردوودا و ئه‌مه‌ش ده‌چێته چوارچێوه‌ی ئاماده‌كاری بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كانی كۆمیته‌ی ته‌نفیزی نوێی لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی عێراق “.
ره‌عد حه‌مودی رۆژی 26 ئه‌م مانگه به نووسراوێكی فه‌رمی بانگهێشتنامه‌یه‌كی ئاراسته‌ی یه‌كێتییه وه‌رزشییه ئۆڵۆمپییه‌كانی ئه‌ندام له كۆمه‌ڵه‌ی گشتی كردوو داوای له نوێنه‌ره یاساییه رێپێدراوه‌كان له یه‌كێتییه‌كانیانه‌وه كرد، بانگهێشتانامهكه وه‌رگرن كه هاوپێچ كرابوو به رێکخستنی كاری كۆنگره‌ی نائاسایی داهاتوو له باره‌گای لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی به پێی رێکكاره كارپێكراوه‌كان له په‌یڕه‌وی بنه‌ڕه‌تیدا .
ره‌عد حه‌مودی
گۆڵکاری برایەتی زیاتر لە مانگێک دووردەکەوێتەوە
كانونی دووه‌م 17, 2021یەکێتیی تۆپی پێی کوردستان لەم هەفتەیەدا چالاکییەکانی بەردەوام دەبێت
كانونی دووه‌م 16, 2021
هەواڵی زیاتر
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
20 خولهك لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
23كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
20 خولهك لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









