یاد نەقشبەندی ” هاووڵاتییان لە رۆژانی جەژندا تاکپارێزی نەکەن دێینەوە خاڵی سفر”

یاد نەقشبەندی وتەبێژی تەندروستی سلێمانی/ فۆتۆ هەوراز ئەحمەد
SNN
لە لێدوانێکیدا لەگەڵ سایتی VOA د.یاد نه‌قشبه‌ندی وته‌بێژی فه‌رمی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی سلێمانی رایگەیاند :” رێژه‌ی تووشبوونی كۆرۆنا له سلێمانی له‌ماوه‌ی مانگێكدا به‌به‌راورد به‌نزیكه‌ی له 45% دابه‌زیووه له ئێستاشدا ته‌نها 120 تووشبووی كۆرۆنا له‌ناو نه‌خۆشخانه‌كانی سلێمانی-دان وه رێژه‌ی مردنیش كه‌مبۆته‌وه ده‌شڵێت ” دڵنیابن ئه‌گه‌ر له ڕۆژانی جه‌ژندا پابه‌ندبین، دوای جه‌ژن هه‌واڵی زۆر دڵخۆشكه‌رتر ده‌بێت وه ئاماره‌كان زۆر زیاتر داده‌به‌زێت به‌ڵام ئه‌گه‌ر شته‌كه به پێچه‌وانه‌وه بێت ده‌گه‌ڕێنه‌وه خاڵی سفر وتووشی كاره‌سات ده‌بین”
“به سوپاسه‌وه بۆ پابه‌ندبوونی هاووڵاتییان وایكرد ئێمه بگه‌ینه ئه‌م قۆناغه باشه‌ی ئێستا به‌ڵام ئه‌مه به‌مانای كۆتایی هاتنی ڤایرۆسی كۆرۆنا نایه‌ت”
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی سلێمانی له‌باره‌ی دۆخی ئێستای شاره‌كه‌وه وتی ” ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌یه‌كه دۆخه‌كه به‌ره‌و هێوربوونه‌وه رۆیشتووه، وه ژماره‌ی تووشبووان به‌ره‌و داكشان ده‌چێت به به‌راورد به‌مانگی ڕابردوو كه هه‌بووه كه ڕۆژبه‌ڕۆژ ژماره‌ی تووشبووان زیادی ده‌كرد، وه گه‌یشتینه ئه‌وه‌ی به‌ڕاستی داوا له هاووڵاتییان بكه‌ین كه زۆر هاوكارمان بن، له‌به‌رئه‌وه‌ی نه‌خۆشخانه‌كانمان به‌ره‌و پڕبوون ده‌ڕۆیشتن، وه ترسی ئه‌وه‌مان هه‌بوو كه ئیتر ئێمه نه‌توانیین تووشبوویه‌كی كۆرۆنا كه پێویستی به نه‌خۆشخانه هه‌بێت وه‌ریبگرین به‌ڵام خۆشبه‌ختانه به سوپاسه‌وه بۆ پابه‌ندبوونی هاووڵاتییان وایكرد ئێمه بگه‌ینه ئه‌م قۆناغه باشه‌ی ئێستا به‌ڵام ئه‌مه به‌مانای كۆتایی هاتنی ڤایرۆسی كۆرۆنا نایه‌ت له‌به‌رئه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، ڤایرۆسێکی جیهانییه شتێكی لۆكاڵی نییه، وه هه‌تا تووشبوویه‌كی ڤایرۆسی كۆرۆنا بمێنێت له جیهاندا بێگومان مه‌ترسی بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌ر ده‌مێنێت به‌ڵام گرنگ ئه‌وه‌یه ئێمه چۆن بتوانیین شه‌پۆله‌كان خاو بكه‌ینه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی نه‌خۆشخانه‌كانمان پڕنه‌بن.”
“له‌ئێستادا به‌نزیكه‌یی 120 حاڵه‌ت بوونی هه‌یه له‌ناو نه‌خۆشخانه‌كاندا “
یاد ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد ” خۆشبه‌ختانه له ئێستادا ئه‌و ژمارانه‌ی كه له‌ناو نه‌خۆشخانه‌كاندان ڕاسته یه‌ك حاڵه‌تیش هه‌بێت زۆره بۆ ئێمه قورسه به‌ڵام به‌راورد به‌جاران ده‌توانم بڵێم دڵخۆشكهرهكه له‌ئێستادا به‌نزیكه‌یی 120 حاڵه‌ت بوونی هه‌یه له‌ناو نه‌خۆشخانه‌كاندا، به‌شێكی كه‌م له‌م حاڵه‌تانه باری ته‌ندروستیان ناجێگیره، ئه‌مه‌ش بێگومان پابه‌ندبوونی هاووڵاتییانه كه هاتوینه‌ته ئه‌م قۆناغه وه له ئه‌گه‌ری پابه‌ند نه‌بوونی هاووڵاتییان له‌هه‌ر قۆناغێكدا بۆ نموونه له‌سه‌ره‌تای بڵاوبوونه‌وه گه‌یشتینه ئه‌وه‌ی له‌ماوه‌ی 14 رۆژدا هیچ حاڵه‌تمان نه‌بوو به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌ركه‌وتنی زۆر هه‌بوو به‌داخه‌وه به‌تایبه‌ت له جه‌ژنی ڕه‌مه‌زاندا بوونی هه‌بوو جارێكی تر ئاماره‌كان هه‌ڵكشانه‌وه، بۆیه به‌ڕاستی زۆر گرنگه به‌لامه‌وه، قۆناغی باشمان بڕیووه، ئێمه له جه‌ژنی قورباندا زۆر به هه‌ستیاری مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ بابه‌ته‌كه‌دا بكه‌ین”
“ئازارێكی قورسمان چه‌شت به‌ده‌ست كۆرۆناوه”
ده‌رباره‌ی رێنماییه‌كانی لایه‌نی ته‌ندروستی بۆ ڕۆژانی جه‌ژنی قوربان؟ وته‌بێژی فه‌رمی ته‌ندروستی سلێمانی ده‌ڵێت.” من دڵنیام هاووڵاتییان خۆشیان پابه‌ند ده‌بن چونكه من وه‌كو وته‌بێژی ته‌ندروستی سلێمانی قسه‌ی له‌سه‌ر ده‌كه‌م، ئازارێكی قورسمان چه‌شت به‌ده‌ست كۆرۆناوه، ره‌نگه كه‌سانێك نه‌بن ئه‌گه‌ر كه‌سێكی نه‌ناسیبێت كه به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه باری ته‌ندروستی ناجێگیر بوو بێت یاخود گیانیلهدهستنهدابێت، بۆیه دڵنیام هاووڵاتییان خۆیان پابه‌ند ده‌بن، وه من ئه‌و پابه‌ند بوونه‌شم بینی له‌ماوه‌ی رابردوو كه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی ته‌واوه‌تی نه‌بوو به‌ڵام رۆژانه كه ده‌هاتیته ده‌رێ له شاری سلێمانی هه‌ستت ده‌كرد كه قه‌ده‌غه‌یه‌كی ته‌واوی هاتوچۆیه، ئێمه باجێكی قورسماندا له جه‌ژنی ره‌مه‌زاندا كه یه‌كێك بوو له هۆكاره‌كانی دووباره هه‌ڵكشانی تووشبووان دڵنیام ئه‌م جه‌ژنه ئه‌و شته دووباره نابێته‌وه، وه دڵنیام له‌به‌رزی ئاستی هۆشیاری ته‌ندروستی هاووڵاتییانی شاری سلێمانی وه هه‌رێمی كوردستانیش به‌ڵام هه‌ندێك دۆخی نه‌خوازراو به‌تایبه‌تی باری ئابووری ره‌نگه هۆكارێك بووبێت بۆ ئه‌وه‌ی كه هه‌ندێك په‌رچه‌كردار یان تهقینهوهیەکی هاووڵاتییان بووه به‌سه‌ر بابه‌تی كۆرۆنایه به‌ڵام له ئێستادا هه‌موو كه‌سێك ته‌واو له بابه‌ته‌كه گه‌یشتووه وه زانستیانه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كات.”
“ئێمه هێشتا ترسمان هه‌یه به‌ڵام قۆناغی زۆر باش-مان بڕیووه، ڕۆژ به‌ڕۆژ ئاماره‌كان دڵخۆشكهرترن”
یاد نه‌قشبه‌ندی روونیشیکردەوە” من ده‌توانم بڵێم گه‌یشتینه قۆناغی پابه‌ندبوون پاشان به‌داخه‌وه هاتینه‌وه ناو قۆناغی مه‌ترسیدار، وه هێشتا ئێمه ناڵێین قۆناغه‌كه به‌و شێوازه‌یه هی مانگی پێشووه به‌ڵام هێشتا ئێمه ترسمان هه‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا قۆناغی زۆر باشمان بڕیووه، وه ڕۆژ به‌ڕۆژ ئاماره‌كان دڵخۆشكهرترن، له‌ماوه‌ی 14 ڕۆژدا نزیكه‌ی 1700 كه‌س له‌شاری سلێمانی چاكبۆته‌وه كه به‌ڕاستی ئه‌مه جێی دڵخۆشییه ئه‌و ژمارانه‌ی ڕاده‌گه‌یه‌نرێت، ئه‌و كه‌سانه‌ن كه پشكنینیان بۆ ده‌كرێت به‌ڵام ژماره‌یه‌كیش هه‌یه كه پشكنیین ناكات یاخود نیشانه‌كانی سوكه یان هه‌ر نیشانه‌ی نییه و ده‌یگرێت و چاك ده‌بێته‌وه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌و ژمارانه‌ش كه ڕاده‌گه‌یه‌نرێت ئه‌مانه هه‌مووی پێویستیان به نه‌خۆشخانه نییه، به‌شێكی كه‌میان پێویستیان به نه‌خۆشخانه هه‌یه ئه‌وانیش به‌شێكی زۆریان نیشانه‌یان نییه یاخود نیشانه‌یان مام ناوه‌نده، به‌شێوه‌یه‌كی گشتی دۆخه‌كه له‌دۆخێكی كۆنتڕۆڵدایه به‌ڵام هێشتا مه‌ترسی كۆرۆنا بوونی ماوه.”
” پێشنیارمان نه‌كردووه قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی ته‌واوه‌تی له‌جه‌ژندا له‌سلێمانی ڕابگه‌یه‌نرێت “
“به‌ڕاشكاوی ده‌یڵێم له هه‌ر قۆناغێكدا ئه‌گه‌ر پابه‌ندبوونی هاووڵاتییان نه‌مێنێت ئه‌گه‌ر تاك پارێزی جێبه‌جێ نه‌كرێت له‌لایه‌ن هاووڵاتییانه‌وه به‌ڕاستی دۆخه‌كه جارێكی تر به‌ره‌و خراپی ده‌ڕواته‌وه، وهجارێكی تر ژماره‌ی تووشبووان هه‌ڵده‌كشێت.”
ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی وه‌ك ته‌ندروستی سلێمانی پێشنیارتان بۆ لایه‌نی حكومه‌تی خۆجێی سلێمانی كردووه كه له‌ڕۆژانی جه‌ژندا قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ ڕابگه‌یه‌نرێت؟ د.یاد نه‌قشبه‌ندی وتی” نه‌خێر ئێمه پێشنیارمان نه‌كردووه كه قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی ته‌واوه‌تی ڕابگه‌یه‌نرێت به‌ڵام داواكارین له هاووڵاتییان به‌پێی ئه‌و ڕێنمایانه‌ی كه ده‌ركراوه هیچ قه‌ره‌باڵغیه‌ك نه‌بێت، به‌ڕاستی جه‌ژن كه‌لتورێكی جوانه له‌ناو وڵاتی ئێمه و گه‌لی ئێمه، بێگومان به‌ركه‌وتنه‌كان له‌جه‌ژندا زیاتره بۆیه ئێمه زۆر قسه له‌سه‌ر جه‌ژنه‌كان ده‌كه‌ین به‌حكومی ئه‌وه‌ی ته‌وقه‌كردن و ماچ كردنه به‌ڵام ئه‌م دۆخه نه‌خوازراوه‌ی ئێستا كه هه‌یه پێویست ده‌كات كه ئێمه ئه‌م كه‌لتوره واز لێبهێنیین هه‌تا ئه‌وه‌نده‌ی ئه‌م دۆخه‌ی كه تێده‌په‌ڕێت، به‌دڵنیاییه‌وه تێده‌په‌ڕێت و كۆتایی دێت به‌ڵام ڕه‌نگه كات و ساته‌كه‌ی جارێ نه‌زانیین و پێشبینی كرا‌و نه‌بێت، بۆیه داوا ده‌كه‌م كه به هه‌ستیاری مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ چه‌ند ڕۆژی پێش جه‌ژنی قوربان و جه‌ژنی قورباندا بكرێت.”
هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به‌وه‌ی باسده‌كرێت ژماره‌ی تووشبووان زیاتره له‌وه‌ی ڕاده‌گه‌یه‌نرێت ئه‌مه تاچه‌ند بۆته‌هۆی درووستبوونی سیستمی به‌رگری له‌ش؟ له‌وه‌ڵامدا د.یاد ده‌ڵێت” به‌ڕاستی بڕیاردان له‌سه‌ر سیسته‌می به‌رگری گشتی، شتێكی زۆر قورسه، شتێكی زانستیانه‌ی پزیشكانهیه نا‌توانیین ئێمه ئاوا بڕیاری له‌سه‌ر بده‌ین به‌ڵام ئه‌وه‌ی ده‌یبینیین بێگومان ژماره‌ی تووشبووان زیاتره له‌وه‌ی رۆژانه راده‌گه‌یه‌نرێت ئه‌مه ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سیسته‌می به‌رگری گشتی هه‌یه ئیتر ئێمه با پابه‌ند نه‌بین ئه‌و بڕیاره بڕیارێكی قورسه چونكه قسه‌یه‌كی زانستی پزیشكی یه به‌پێی لێكۆڵینه‌وه ده‌كرێت به‌پێی لێكدانه‌وه ده‌كرێت به‌پێی داتا‌و ئامار ده‌كرێت ئینجا ده‌توانرێت ئه‌و بڕیاره بدرێت به‌ڵام تاكپارێزییهكی زۆر ساده ئێستا خه‌ریكه ده‌بێت به كه‌لتورێك له‌ناوماندا خه‌ڵك خۆی به‌كاری ده‌هێنێت به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ فشارێكی له‌سه‌ر بێت ئێمه ده‌توانیین به‌وه دۆخه‌كه كۆنتڕۆڵ بكه‌ین.”
“له‌ئێستادا ئێمه جێگه‌ی به‌تاڵمان هه‌یه بۆ تووشبووانی ڤایڕه‌سی كۆرۆنا كه له ڕابردوودا هاواری ئه‌وه‌مان ده‌كرد جێ‌مان نه‌ماوه “
نه‌قشبه‌ندی ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاند: ئه‌وه‌ی كه ده‌یبینیین به نزیكه‌یی 40% – 45% دابه‌زین هه‌بووه له تووشبووانی كۆرۆنا له‌چاو ژماره‌ی تووشبوواندا له‌گه‌ڵ سه‌ره‌تای هه‌ڵكشانه خێراكان، ئه‌مه‌ی من باسی ده‌كه‌م به‌راوردی سه‌ره‌تای مانگی 6 بوو به‌دوای ناوه‌ڕاستی مانگی 6 كه 40% دابه‌زینمان هه‌بوو، وه بێگومان رێژه‌ی مردووان له ئێستادا كه‌متر بووه ته‌واو به‌ره‌و دابه‌زین رۆیشتووه چونكه ئه‌مه هاوكێشه‌یه كاتێك كه ژماره‌ی تووشبووان كه‌م ببێته‌وه ژماره‌ی گیانله‌ده‌ستدانیش كه‌م ده‌بێته‌وه، ژماره‌ی ئه‌وانه‌شی له‌ناو نه‌خۆشخانه‌ن كه‌م ده‌بنه‌وه. “
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









