لەبارەی وەرگرتنی 100 هەزار دینار لەو هاووڵاتییانەی دێنە هەرێم لە مەرزی باشماخەوە روونكردنەوە دەدرێت

دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ
SNN-عەلی حەمە سەعید
سەرپەرشتیاری كەرتی تەندروستی مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ رەتیدەكاتەوە كە بەمەبەستی ئەنجامدانی پشكنینی كۆرۆنا بڕی 100 هەزار دینار لەو هاووڵاتییانە وەربگرن كە لە ئێرانەوە دێنە هەرێم و سەرجەم ئەو هەواڵانەش رەتدەكاتەوە كە لەوبارەیەوە بڵاو كراونەتەوە، دەشڵێت لەماوەی دوو ڕۆژدا زیاد لە 100 هاووڵاتی هاتونەتە هەرێم.
هێرش عەلی، سەرپەرشتیاری كەرتی تەندروستی مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ، ئەمڕۆ چوارشەممە 29ی تەمموز بە SNNی راگەیاند: بەداخەوە لە ژمارەیەك لە دەزگاكانی راگەیاندنەوە هەواڵی ئەوە بڵاوكراوەتەوە كە گوایە هەر هاووڵاتییەك لە ئێرانەوە و لە مەرزی باشماخەوە دێنە هەێمی كوردستان بڕی 100 هەزاردیناریان لێوەردەگیرێت لە بەرامبەر ئەنجامدانی پشكنینی كۆرۆنا بۆیان، بەڵام هەموو ئەو هەواڵانە دورن لە راستییەوە بێ بەرامبەر پشكنینەكان ئەنجام دەدەین.
ئاماژەی بەوەشكرد، لەماوەی دوو ڕۆژی رابردوودا كە هاتوچۆی هاووڵاتییانی ئێرانی و دەستپێكردوەتەوە زیاد لە 100 هاووڵاتی لە ئێرانەوە گەڕاونەتەوە هەرێم دووجۆر پشكنینی كۆرۆنایان بۆ ئەنجامدراوە بە بێ ئەوەی هیچ بڕە پارەیەكیان لێوەربگیرێت، بەڵام دەبێت ئەو كەسانەی كە پشكنینیان بۆ ئەنجامدراوە خۆیان كەرەنتینە بكەن تا ئەنجامی پشكنینەكانیان دەردەچێت، بۆیە هاتوچۆكردنی هاووڵاتییان بە گوێرەی ئەو مەرج و ڕێنماییانەی كە لە لایەن وەزارەتی ناوخۆ و سەرپەرشتیاری مەرزی باشماخەوە دەرچوون ئاساییەوە هیچ گرفتیك لە ئاراد نییە.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
10كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
12كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
9كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
10كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
9كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
10كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









