گرنگترین مانشێتی ئەمڕۆ چوارشەممە 29/7/2020ی رۆژنامە وەرزشییەکانی ئیسپانیا

مانشێتی رۆژنامە ئیسپانییەکان
SNN Sport
ئەمڕۆ چوارشەممە (29/7/2020) گرنگترین مانشێتی رۆژنامەکانی ئیسپانیا بەمشێوەیە بوو…
ئاس:
- گەڕانەوەی پشکنینەکان بە ئەرێنی.
- ماریانۆ دیازی هێرشبەری یانەی ریاڵ مەدرید تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووەو لە ئێستادا لە کەرەنتیندایە لە ماڵەوەو دژی مانچستەرسیتی یاری ناکات.
- هازارد گەڕایەوە بۆ مەشق و راهێنانەکان و ئامادەیە بۆ خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا.

مارکا:
- دەبێت لە یانەی ریاڵ مەدرید وریا بن.
- ماریانۆ دیاز تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە.
- ” من باشم و بە هیوام بەم نزیکانە بگەڕێمەوە”.
- ئەم یاریزانە ناتوانێت ئامادەی یاریەکەی بەرامبەر بە یانەی مانچستەرسیتی ببێت ،بەڵام هەموو یاریزانەکانی تر ئەنجامەکانیان نەرێنی بووە.
- بە فەرمی گواردیۆلا ئامادەنەبوونی ئەگوێرۆی بۆ یاری مانچستەرسیتی راگەیاند.
- یانەی بەرشەلۆنە سزای ئارسر دەدات و ئەو یاریزانە دەگەڕێتەوە.

مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ:
- لاوتارۆ مارتینێز لەگەڵ مەرجی گرێبەستەکەی.
- هێرشبەرەکەی یانەی ئینتەرمیلان لە پێشینەی کارەکانی یانەی بەرشەلۆنەیە بۆ گواستنەوەی، بەڵام یانەی ئینتەرمیلان کاتێک بە گرێبەستەکە رازی دەبێت یاریزانێک بخرێتە گرێبەستەکەوەو هێرشبەرێکیش یانەکە جێبهێڵێت.
- یانەی بەرشەلۆنە نرخی گواستنەوەی یاریزانان کەمدەکاتەوە، ئەمەش بەهۆی قەیرانی ڤایرۆسی کۆرۆناوە.

سپۆرت:
- کێبڕکێ لە پێناو خولی یانە پاڵەوانەکان.
- یانەی بەرشەلۆنە راهێنانەکانی بە ئامانجی گەڕانەوەی وێنەی خۆی دەستپێکردەوەو ئامادەکاری بۆ بردنەوەی نازناوێكی گەورە دەکات.
- گریزمان بە شێوەیەکی ئاسایی گەڕایەوەو دیمبلیش بە رۆخۆشی بە کتوپڕی گەڕایەوە بۆ راهێنانەکان بە کاری دیاریکراو.
- یانەی بەرشەلۆنە رێککاری یاسایی بەرامبەر بە ئارسر دەگرێتە بەر، ئەمەش پاش ئەوەی یانەکەی جێهێشت و گەڕایەوە بۆ بەرازیل.
- ئەم یاریزانە لە ئێستادا لە یانەکە نیەو بەرشەلۆنە رەتیدەکاتەوە گفتوگۆی لەگەڵ بکات تا لە ئێستادا پەیوەندی بە یانەی یۆڤانتۆس بکات.
- ماریانۆ دیازی هێرشبەری ریاڵ مەدرید تووشی کۆرۆنا دەبێت و ئامادەی یاری مانچستەرسیتی لە خولی یانە پاڵەوانەکان نابێت.

هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021
2023 © مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ تۆڕی هەواڵی سلێمانی









