هەموولایەک پابەندی رێنماییەکانبن بۆئەوەی ئەزموونە خراپەکەی جەژنی رەمەزان دووبارە نەبێتەوە

هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی
SNN-هه‌وراز ئه‌حمه‌د
پارێزگارى سلێمانى رایده‌گه‌یەنێت :”پێویسته له جه‌ژنى قورباندا هاووڵاتییان خۆپارێزى بكه‌ن و ئه‌زموونى جه‌ژنى ڕه‌مه‌زان دووباره نه‌كه‌نه‌وه پابه‌ندبن به رێنمایه ته‌ندروستیه‌كانه‌وه، ڕێژه‌ى تووشبوون و مردن به ڤایرۆسى كۆرۆنا له سلێمانى كه‌مى كردووه ئه‌گه‌ر خۆپارێزیه‌كان به‌م جۆره به‌رده‌وام ئه‌وا ده‌چینه قۆناغێكى نوێوه”.
هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر، پارێزگارى سلێمانى راگه‌یاند :”ئاماده‌كاریه‌كان بۆ جه‌ژنى قوربان كراوه، رێنمایى تایبه‌ت ده‌ركراوه بۆ چونه سه‌ر قه‌بران و دانانى پرسه و قه‌ره‌باڵخی دروست كردن و ئاهه‌نگ گێڕان ته‌وقه كردن قه‌ده‌غه‌یه، بۆ قوربانى كردنیش رێنمایى تایبه‌ت دراوه به سه‌ربڕخانه‌كان گۆشت فرۆشتن و ئاژه‌ڵ سه‌ربڕین له سه‌ر شه‌قامه‌كان قه‌ده‌غه‌یه و سزاى له‌سه‌ره، بۆیه لێره‌وه داوا له هه‌موو لایه‌ك ده‌كه‌ین پابه‌ندى رێنمایه‌كان بن بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌زموونى جه‌ژنى رەمەزان دووباره نه‌كه‌ینه‌وه تووشى كاره‌سات نه‌بینه‌وه”.
وتیشى” ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام بین له سه‌ر خۆپارێزى و تاك پارێزى له داهاتوودا كۆرۆنا وه‌ك ئهنفلۆنزایهكى وه‌رزى لێدێت ده‌توانین به‌و جۆره مامه‌ڵى له‌گه‌ڵ بكه‌ین”.
له باره‌ى ئه‌و هاوكاریه مادیانه‌ى حكومه‌تى هه‌رێم نادرویهتى بۆ پارێزگاى سلێمانى بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى كۆرۆنا، هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر وتى “ئه‌و هاوكاریانه‌ى بۆ رووبهڕووبوونەوەى كۆرۆنا ته‌رخان كراوه له‌لایه‌ن حكومه‌تى هه‌رێمه‌وه وه‌كو پێویست گه‌شتۆته پارێزگاكه و به‌ڵام له‌وه گرنگتر هاوكارى مرۆیه كه پێویسته ئه‌و پزیشك و كارمه‌ندانه مووچه و هاوكاریان له كاتى خۆیدا بۆ خه‌رج بكرێت، خۆبه‌خشه‌كان هاوكارى زیاتر بكرێت، ئه‌و دوو ملیار دیناره‌ى له ماوه‌ى رابردوو ره‌وانه‌ى سلێمانى كرا له‌و پاره‌یه هاوكارى ته‌ندروستكاران كرا بۆیه پێویسته و له‌م قۆناغه‌دا بودجه‌ى تایبه‌تیان بۆ خه‌رج بكرێت له هه‌موو سێكته‌ره‌كانى ته‌ندروستیدا”.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









