تۆمه‌تبارى كوشتنى ئه‌و ژنه‌ى ته‌رمه‌كه‌ى له نزيك دەربەندیخان فڕێدرابوو ده‌ستگیر كرا

وێنه‌ى ئه‌و ژنه‌ى ته‌رمه‌كه‌ى به كوژراوى دۆزرایه‌وه | فۆتۆ: SNN
SNN – سیروان حه‌سه‌ن
دواى ئه‌وه‌ى ته‌رمى كچێك له ناوچه‌یه‌كى گه‌رمیان دۆزرایه‌وه كه گومانده‌كرێت “خنكێندرابێت”، هێزه‌كانى ئاسایشى گه‌رمیان توانیان كه‌سێك به تۆمه‌تى ئه‌نجامدانى ئه‌و تاوانه ده‌ستگیر بكه‌ن كه دانیشتووى كفرییه.
عوسمان عه‌بدولكه‌ریم، به‌ڕێوه‌به‌رى راگه‌یاندنى ئاسایشى گه‌رمیان به SNNى راگه‌یاند: “رۆژی 25ى تهمموز، هێزەکانی یاریدەدەرێتی ئاسایشی دەربەندیخان لە بوونی تەرمی ژنێك لە سەر رێگای دەربەندیخان بۆ شێخ تەویل ئاگادارکرانەوە، دەستبەجێ هێزەکانمان گەیشتنە سنووری رووداوەکە و سەرەتا لەبەر نەبوونی بەڵگە و ناسنامە تەرمەکە نەناسرایەوە”.
وتیشى: “دواى لێكۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كان ده‌ركه‌وت ئه‌و ژنه ناوى (خ، ح، ر)ه و ته‌مه‌نى 24 ساڵه، دانیشتووی گەڕەکی کەنە سوورەی شاری سلێمانییه و دادوەری لێکۆڵینەوەی دەربەندیخان بڕیاریدا کە بەدواداچوونی ورد بکرێت لەسەر ئه‌و تاوانه و بۆ ئه‌وه‌ش مەفرەزەیەکی یاریدەدەرێتی ئاسایشی دەربەندیخان سه‌ردانى شوێنی نیشتەجێبوونی تاوانلێکراویان كرد لە پاریزگای سلێمانی”.
به‌ڕێوه‌به‌رى راگه‌یاندنى ئاسایشى گه‌رمیان ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: “لەڕێگای کامێرای چاودێری و هاوکارەکانی ئاسایشەوە مەفرەزەکانمان زانیاری‌یان كۆكرده‌وه و گه‌ڕانه‌وه بۆ سنووری گەرمیان، توانرا تۆمەتباری سەرەکی دەستگیربکرێت كه گه‌نجێكى ته‌مه‌ن 25 ساڵه و دانیشتووی گەڕەکی باوەشاسواری قەزای کفریه و لە کاتی لێکۆڵینەوەدا دانی ناوە بە تاوانی کوشتنی ئه‌و كچه‌دا”.
به‌ڕێوه‌به‌رى راگه‌یاندنى ئاسایشى گه‌رمیان ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد: “ئەو ئۆتۆمبێلەی کە تۆمەتبارەکە تاوانەکەی پێ ئەنجامداوە لە لایەن هێزەکانی یاریدەدەرێتی ئاسایشی دەربەندیخان سەر بە بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی گەرمیان لە ناو شاری کەلاردا دەستی بە سەردا گیراوە و له ئێستادا تۆمەتباره‌كه لە سەر بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی دەربەندیخان بە پێی ماددەی 406 له یاساى سزادان راگیراوە و لێکۆڵینەوەش لەو بارەیەوە بەردەوامە”.
به‌پێى به‌دواداچوونه‌كانى SNN، “ته‌رمى كچه‌كه له نزیك گوندێكى ناحیه‌ى شێخ ته‌وێل له سنوورى گه‌رمیان دۆزراوه‌ته‌وه، دواتر راده‌ستى پزیشكى دادوه‌رى ده‌ربه‌ندیخان كراوه و هیچ ئاسه‌وارێكى ئه‌شكه‌نجه و ئازارى پێوه‌دیار نییه و پێده‌چێت به شێوازى خنكاندن كوژرابێت” و به‌پێى زانیارییه‌كانى ئاسایشى ده‌ربه‌ندیخان ئه‌و تاوانه په‌یوه‌ندى به كێشه‌ى كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه هه‌یه.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









