“هەر مزگەوتێک نوێژی جەژنی تیادا بكرێت دەكەوێتە ئەستۆی مامۆستای مزگەوتەکە”

ژمارەیەک مامۆستای ئاینی
SNN-عەلی حەمە سەعید
ئەمڕۆ ژووری ئۆپراسیۆنەكانی پارێزگای هەڵەبجە تایبەت بە ڕێكارەكانی ڕۆژانی جەژنی قوربان و داخستن و كردنەوەی شوێنە گشتییەكان چەندین بڕیاریان دەركرد، بەڕێوەبەری گشتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی پارێزگای هەڵەبجە دەڵێت: “بەگوێرەی ڕێنمایی وەزارەتی ناوخۆ ڕێگە نادرێت نوێژی جەژن لە مزگەوتەكانی هەڵەبجە بكرێت”.
ئارام شێخ جەمال، بەڕێوەبەری گشتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی پارێزگای هەڵەبجە بە SNNی راگەیاند: بەگوێرەی ئەو ڕێنماییەی لە لایەن وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمەوە دەرچووە ڕێگە نادرێت نوێژی جەژنی قوربان لە مزگەوتەكانی سنوری پارێزگای هەڵەبجە ئەنجامبدرێت، بەڵام ئەگەر مزگەوتێكیش نوێژی جەژنی تیادا بكرێت بە پابەند بوون بە ڕێنماییەكان ئەوە دەكەوێتە ئەستۆی مامۆستای ئاینی مزگەوتەكە، بەڵام ئێمە ڕێنماییەكانمان بۆ ناردوون كە دەبێت پابەند بن بە بڕیارەكەی وەزارەتی ناوخۆ لە بارەی ئەنجامنەدانی نوێژی جەژن لە مزگەتەكاندا.
لە لایەكی دیكەوە ئەمڕۆ ژووری ئۆپراسیۆنەكانی پارێزگای هەڵەبجە كۆبوویەوە و لە كۆبوونەوەكەدا بڕیاردرا كە بۆ ڕۆژانی جەژن، پرسە و سەردانیكردنی سەرقەبران رێگەپێدراو نییە و سەرجەم هۆڵەكانی ئاهەنگگێران و پرسە و بۆنە كۆمەڵایەتی و ئاینییەكان بەداخراوی دەمێننەوە و مەرزەكانی شۆشمێ و پشتەش تەنها بۆ ئاڵوگۆڕی بازرگانی دەكرێنەوە.
ئەوەش هاتووە، سەربڕینی ئاژەڵ لەدەرەوەی سەربڕخانەكان ڕێگەپێدراو نییە و دابەشكردنی گۆشتی قوربانیش دەبێت بە ڕێكارە تەندروستییەكان بێت، هاوكات دەسەڵات دەدرێتە یەكە كارگێڕییەكان بۆ كردنەوە و داخستنی شوێنە خزمەتگوزارییەكانی تایبەت بە هاوڵاتیان، لەگەڵ چەند بڕیارێكی دیكەی پەیوەست بەو بابەتە.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
19كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
19كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
19كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
19كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









