دوکان.. ئامادەکاری بۆ جەژن کراوە و سەرجەم پڕۆژە گەشتیارییەکان کراوە دەبن

دەریاچەی دوکان فۆتۆ: SNN
SNN-
ساڵانە و بەتایبەت لەکاتی بۆنەکاندا بەڕێژەیەکی بەرچاو گەشتیار و ھاووڵاتییان ڕوو دەکەنە ناوچەی گەشتیاری دوکان، ئەمساڵیش لە جەژنی قورباندا پێشبینیدەکرێت گەشتیارێکی زۆر ڕوو لە ناوچە گەشتیارییەکانی دوکان بکەن.
بۆ ئەو مەبەستە ئامادەکاری کراوە و سەرجەم پڕۆژەکان کراوە دەبن و لە ڕێگەی چەند لیژنەیەکەوە چاودێری ناوچە گەشتیارییەکان و بازاڕی گشتی دوکان دەکرێت و لیژنەی چاودێری گەشتوگوزاریش ئامادەیی دەبێت.
بەپێی هەواڵێکی ڕاگەیاندنی قایمقامییەتی قەزای دوکان لەبارەی ئامادەکارییەکانیانەوە سیروان سەرحەد قایمقامی قەزای دوکان ڕایگەیاند: چاوەڕێدەکرێت ژمارەیەکی بەرچاو لە گەشتیاران لە ڕۆژانی جەژن و پشووی جەژن سەردانی ناوچە گەشتیارییەکانی قەزای دوکان بکەن، وەک ئیدارەی قەزای دوکانیش ئامادەکارییان کردووە و ھەریەک لە ئاسایشی دوکان و پۆلیسی دوکان و کارمەندانی ھاتووچۆ لە ڕێگەی چەند مەفرەزەیەکەوە دابەشدەبن و پارێزگاری لە سەر و ماڵی ھاوڵاتیان و گەشتیاران دەکەن.
بەرگری شارستانی دوکان تیمی مەلەوانییان ئامادەی دەبێت و چاودێری دەریاچەی دوکان و زێی دوکان دەکەن لەپێناو پارێزگاری لە گەشتیاران.
کردنەوەی شوێنە گەشتیارییەکان لەژێر چاودێری ئیدارەی قەزای دوکاندا دەبێت و بەپێی مەرج و ڕێنماییە تەندروستییەکان مامەڵە دەکرێت.
قایمقامییەتی قەزای دوکان داوا دەکات ھاووڵاتییان و گەشتیاران ڕەچاوی دۆخی ئێستای ناوچەکە و ھەرێم بکەن و گرنگی زیاتر بە ڕێنماییە خۆپارێزییەکان بدەن و گرنگیش بە سروشتی ناوچەکە بدەن بەتایبەت لە ڕووی پاکژ ڕاگرتنی شوێنە گەشتیارییەکان .
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
17كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
14كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
14كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
14كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
14كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









