
پڕۆژەی ئاوی سەرچنار له شارى سلێمانى | فۆتۆ: هەوراز ئەحمەد | SNN
SNN- ههوراز ئهحمهد
بۆرییەكى سەرەكی گواستنەوەی هێڵی ئاوی دوكان – سلێمانی شكاوه و بۆتههۆی ئەوەی ٪80ی شاری سلێمانی بێ ئاو بێت، بەڕێوەبەری ئاوی سلێمانیش دەڵێت: “له ئێستادا تیمهكان سەرقاڵی چاكکردنەوەی بۆرییەکەن و ئومێد دهكهین به زووترین كات ئهو كێشهیه چارهسهر بكرێت”.
سەربەست عوسمان، بەڕێوەبەری ئاوی سلێمانی بە SNNی راگەیاند: لەكاتی شكانی بۆرییەكی هێڵی ئاوی دوكان – سلێمانی ستاف و كارمهندى شارهزا بەبێ پشوو سەرقاڵی چارەسەركردنی ئەو گرفتەن.
وتیشى: “هەموو هەوڵێكمان بۆ ئەوەیە بەزووترین كات گرفتەكە چارەسەر بكەين و بەدڵنیاییەوە تاوەكو چاكی نەكەینەوە لە كاركردن ناوەستین، چونكە ئێمەش دەزانین وهرزى گهرمایه و خهڵكیش بههۆى جەژنەوه پێویستیی زۆریان بە ئاو هەیە”.
پاشنیوەڕۆی رۆژی چوارشەممە 29ی تەمووز، بۆرییەكی هێڵی ئاوی دوكان – سلێمانی لەنزیك كۆبانێ سیتی شكا و بەوهۆیهوه ماوەی چەند رۆژێک تانکی و پڕۆژەکانی ناوچەی قڕگە، وێستگەی دەباشان و وێستگەی کارێزەوشک و تانکی کانی سپیکە و وێستگەی هەواری شار و وێستگەی گردی جۆگە و تانکییەکانی هەندرێن و هەوارە بەرزە گردەگڕوێ، تانکی غابات و تانکی شێخ محێدین و سنوری چەمچەماڵ، تەکییە و زۆنی بازیان و شار و شارۆچکەکانی بە بێ ئاو دەمێننەوە.
لە ماوەی ئەم مانگەدا ئەوە سێیەمجارە شاری سلێمانی رووبەڕووی کێشەی بێ ئاویی دەبێتەوە.
رۆژی 23ی ئەم مانگە کێشەیەکی کارەبا لە وێستگەی ئاوی سەرچنار دروستبوو، بەهۆیەوە ناردنی ئاو لە پڕۆژەی سەرچنار بۆ زۆربەی گەڕەکەکانی سلێمانی دروستبوو.
هەروەها سەرەتای ئەم مانگەش بۆرییەکی دابەشکردنی ئاوی سەرچنار لەنێو سەنتەری شاری سلێمانی شکا و بەهۆیەوە سلێمانی چەند رۆژێک بێ ئاو بوو.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
6كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
7كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
6كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
7كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
7كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
8كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
6كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
7كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
7كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









