گرنگترین مانشێتی ئەمڕۆ پێنجشەممە 30/7/2020ی رۆژنامە وەرزشییەکانی ئیسپانیا

مانشێتی رۆژنامە وەرزشییەکانی ئیسپانیا 30/7/2020
SNN Sport
ئەمڕۆ پێنجشەممە (30/7/2020) گرنگترین مانشێتی رۆژنامەکانی ئیسپانیا بەمشێوەیە بوو…
مارکا:
- تۆپی پێ لە زۆرترین وریاییدایە لە ئیسپانیا.
- لە یانەکانی سڤییا، زاراگۆزا و ئەلمیریا حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمار دەکرێت دوای ئەوەی لە ریاڵ مەدرید ماریانۆ دیاز تووشبوو.
- ئیمۆبێلی هێرشبەری یانەی لازیۆ دەبێتە براوەی پێڵاوی زێڕین دوای ئەوەی توانی گۆڵی ژمارە 35 تۆمار بکات.
- بنزیمە:”من 4 نازناوی خولی یانە پاڵەوانەکان بەرامبەر بە یەک جامی جیهانی ناگۆڕمەوە”.
- بنزیمەی فەرەنسی نامەیەکی روون بۆ هەوادارانی دەنێرێت دوای ئەوەی پرسیاری لێ دەکەن.
- فیران تۆرێس بۆ 5 ساڵ گرێبەست لەگەڵ یانەی مانچستەرسیتی دەکات.

ئاس:
- زەنگی ئاگادارکردنەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا.
- سێ یانە( سڤییا، زاراگۆزا، ئەلمیریا) رایدەگەیەنن حاڵەتی نوێی کۆرۆنا تۆمار دەکرێت و یارییەکانی ئەوروپالیگیش تا ئێستا نازانرێت کەی دەکرێت و لە هەوادایە.
- کەریم بنزیمە:” ئەو 4 نازناوەی خولی یانە پاڵەوانەکان ناگۆڕمەوە بە جامی جیهانی”.
- یانەی ڤالنسیا فیران تۆرێس بە مانچستەرسیتی دەدات.
- یانەی ئاتلەتیکۆ مەدرید رێککەوتووە بۆ مانەوەی کاراسکۆی بەلجیکی.

سپۆرت:
- کیکی سیتین بەرەو تاقیکردنەوە.
- راهێنەرەکەی بەرشەلۆنە دەزانێت داهاتووی لە سەر پەتەو لە خولی یانە پاڵەوانەکان ئەگەر براوە بێت دەورێکی گرنگی دەبێت بۆ بەردەوامبوون لە یانەکە.
- یانەی بەرشەلۆنە پشتگیری بۆ ئەو راهێنەرە دووپاتکردووەتەوەو پەیوەندییان بە هیچ راهێنەرێکەوە نەکردووەو چاوەڕوانی کۆتایی ئەم وەرزەن.
- ڤایرۆسی کۆرۆنا لە تۆپی پێی ئیسپانیا دەدات و چەند یاریزانێک لە یانەکانی سڤییا، ئەلمیریا و زاراگۆزا تووش دەبن و لەوانەیە کاریگەری لەسەر پاڵەوانێتییەکان ببێت.
- لویس سوارێز هیچ نیازێکی نیە یانەی بەرشەلۆنە جێبهێڵێت.

مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ:
- پلانی میسی.
- کیکی سیتین دەیەوێت ئەرکی میسی لە خولی یانە پاڵەوانەکان سنووردار بکات و دەیەوێت ئەو ئەرکەی لەسەر لاببات کە تۆپ بە هاوڕێکانی بدات، ئەم راهێنەرە دەیەوێت کۆتا پاس لە لای ئەو بێت بۆ گۆڵکردن.
- راهێنەرەکە داوا دەکات تۆپ بە میسی بدرێت لە لایەن یاریزانانی هێڵی ناوەند تا زیاتر پشوو بە هێرشبەرەکان بدرێت.
- یانەی نانتی فەرەنسی 8 یاریزانی تووشی کۆرۆنا دەبێت.
- یانەکانی سڤییاو زاراگۆزاو ئەلمیریا رایدەگەیەنن حاڵەتی تووشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکراوە لە یانەکانیان.

هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021
2023 © مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ تۆڕی هەواڵی سلێمانی









