له رۆژانى جه‌ژندا سه‌ردان بۆ لای زیندانیكراوان قه‌ده‌غه‌یه

وێنە: SNN
SNN-هه‌وراز ئه‌حمه‌د
به‌ڕێوەبه‌رى راگه‌یاندنى چاكسازى گه‌ورانى سلێمانى رایده‌گه‌یەنێت: “له رۆژانى جه‌ژنى قورباندا سه‌ردانى سزادراوانی چاكسازى گه‌ورانى سلێمانى ناكرێت، به‌ڵام راسته‌وخۆ پاش پشووه‌كانى جه‌ژن سه‌ردانیکردنیان ده‌ستپێده‌كات”.
فه‌رهاد قادر به‌ڕێوەبه‌رى راگه‌یاندنى چاكسازى گه‌ورانى سلێمانى به SNNى راگه‌یاند: لە دوای پشووەکانی جەژنی قوربان راستەوخۆ سەردانیکردنی سزادراوان دەستپێدەکاتەوە لەلایەن کەسوکاریانەوە بەپێی رێكار و ڕێنماییه ته‌ندروستییه‌كان”.
وتیشى: “بەپێی رێنماییەکانی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی سەردانیکردن تەنها بۆ سێ کەسی پلەی یەکی سزادراوەکەیە تاوه‌كو قەرەباڵغی زۆر دروستنەبێت”.
دەشڵێت: “دەبێت ئەو سێ کەسەی دێن بۆ سەردانیکردن پشکنینی کۆرۆنایان کردبێت و ناسنامەیان پێبێت و رێنماییە تەندروستییەکان جێبەجێبکەن و ماسک و دەستکێشیان پێبێت، خشتەی سەردانیکردن دواتر بەپێی بلۆک و راڕەوەکان بڵاو دەکرێتەوە و سزادراوان کەسوکاریان ئاگادار دەکەن”.
له باره‌ى پێدانى مۆڵه‌ت به سزادراوان بۆ ئه‌وه‌ى سه‌ردانى كه‌سوكاریان بكه‌نه‌وه، فه‌رهاد قادر وتى: “بڕیارى پێدانى مۆڵه‌ت به سزادراوان چۆته بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه، ته‌نها ئه‌وه‌ى ماوه، رێنماییه‌كانمان بۆ بنێرن ئه‌و سزادراوانه‌ى كه مۆڵه‌ت ده‌یانگرێته‌وه، ده‌بێت دوو كه‌فیلى هه‌بێت و تاپۆى خانوو، بڕه پاره‌یه‌ك به گهرەنتى دابنێت، مۆڵه‌ته‌كه‌ش له 2 مانگ كه‌مترە”.
جێگاى ئاماژه‌پێكردنه له نێو چاكسازى گه‌ورانى سلێمانى له ئێستادا زیاتر له 1200 سزادراو بوونیان هه‌یه.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یه‌كه‌م 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









