حکومەتی عێراق بە ڕەسمی ژمارەی کوژراوانی خۆپیشاندانەکانی دیاریکرد

SNN-
حکومەتی عیراق بە سەرۆکایەتیی مستەفا کازمی ئەمڕۆ پێنجشەممە ژمارەی ئەو کوژراوانەی بڵاوکردەوە کە لە خۆپیشاندانەکانی ئۆکتۆبەری رابردووەوە کوژراون.
هیشام داود راوێژکاری سەرۆکوەزیرانی عێراق ئاشکرایکرد “تا ئێستا 500 هاووڵاتی مەدەنی و کارمەندی هێزە ئەمنییەکان لە خۆپیشاندانەکاندا کوژراون”.
لە مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی پارەوە ناڕەزایی و خۆپیشاندانی سەرتاسەریی عێراقی گرتەوە و کابینەی پێشووی بە سەرۆکایەتیی عادل عەبدولمەهدی لەکار خست.
هیشام داود وتیشی: “ئەو کوژراوانە هەموویان بە شەهید ئەژمار دەکرێن و لە داهاتوودا یاسایەکیان بۆ دەردەکرێت و لێکۆڵینەوەش لە هۆکاری کوژرانیان دەکرێت”.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021
2023 © مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ تۆڕی هەواڵی سلێمانی









