قوربانییەکی رووداوەکەی ئەمڕۆی هەولێر: هەمیشە قسە بە سلێمانی دەڵێن كەچی ئۆكسجینیش لەوێوە دێت بۆ هەولێری پایتەخت

وێنهى ئهمڕۆى نهخۆشخانهى ڕزگارى له شارى ههولێر | فۆتۆ: SNN
SNN- مەودا مستەفا
ئەمڕۆ لەكاتی نەمانی ئۆكسجین ژماریەك هاووڵاتی گیانیان لەدەستدا و هاووڵاتییەكیش لەبەردەم نەخۆشخانەكە دەیوت “بە مردنی دایكم پاداشتی یارمەتییەكانم لە شەڕی داعش درایەوە”.
عەلی موسا، كە ماوەی حەوت رۆژ بوو دایكی بەهۆی تووشبوونی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا ئەمڕۆ بەیانی گیانی لەدەستداوە، دەڵێت: “كاتێک دایكمان هیێناویانەتە نەخۆشخانە دۆخی باش بووە تەنانەت ئەمڕۆش كە نانی بەیانی خوردابوو، زۆر باش بوو كەچی دوای نەمانی ئۆكسجین دۆخی تەندروستی تێكچووە و گیانی لەداستدا، بەڵام من لێرەوە بە بەپرسانی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەڵێم “بە مردنی دایكم پاداشتی یارمەتییەكانم لە شەڕی داعش درایەوە”.
وتیشی: “هەموو كات قسە بە سلێمانی دەڵێن كەچی ئۆكسجینیش لە سلێمانی دێت بۆ هەولێری پایتەخت، سەرۆكی حكومەت تۆ دەڵێیت “گەندەڵی ناهێڵم ئەوەتانێ ئەوانەی لە نەخۆشخانەی رزگارین گەندەڵن، ئەگەر ژنەكەی بەڕێوبەری نەخۆشخانەی رزگاری بە پیاوەكەی بڵێت “یەك كیلۆ گۆشتم بۆ بێنە ناتوانێت بڵێت نایهێنم، بەڵام لە دوێنێوە ئۆكسجین نەماوە، هەر نایەتە نەخۆشخانەش” .
بەپێی بەدواداچوونێكی SNN”دەركەتووە “نزیكەی سێ ساڵە كارگەی دروستكردنی ئۆكسجینی نەخۆشخانەی رزگاری هەولێر لەكاركەوتووە، بۆ چاكردنەوەی پێویستی بە 17 ملیۆن دینارە، بەڵام نەكراوە، كەچی ئۆكسجین لە سلێمانییەوە دێت، بۆ هەر تەنكەرێك 5 ملیۆن دینار لەسەر حكومەت دەكەوێـت”.
بۆ زانینی هۆكاری چاكنەكردنەوەی ئەو كارگەیەSNN پەویەندی كرد بە وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی، بەڵام پەیوەندییەكە بەردەست نەبوو.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
15كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
12كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
12كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









