رۆژنامەیەکی ئەمریکی: دەوڵەتێک لەناو دەوڵەتی عێراقدا دروستبووە

بەغدا
SNN
رۆژنامەیەکی ئەمریکی باس لە دەسەڵاتی هێزەکانی حەشدی شەعبی و لایەنە سیاسییەکانی عێراق دەکات و دەڵێت: “دەوڵەتێک لەناو دەوڵەتی عێراقدا دروستبووە کە ئەوان حوکمڕانی راستەقینەی وڵاتەکەن”.
رۆژنامەی نیویۆرک تایمزی ئەمریکی لە راپۆرتێکی شیکاریدا کە لەژێر مانشێتی “لەناو گەندەڵکاریی عێراقدا” بڵاویکردووەتەوە، رۆڵی چەکدارانی حەشدی شەعبی لە عێراق رووندەکاتەوە و نوسیویەتی: ئەو میلیشیایانە، کە لەژێر سایەی حەشدی شەعبی کۆکراونەتەوە، دەستیان بەسەر دەروازە سنوورییەکان و بەندەرەکانی عێراقدا گرتووە و گرێبەستەکانی وەبەرهێنانیش دەدەنە ئەو کۆمپانیایانەی سەر بە خۆیانن.
نوسەری راپۆرتەکە ئاماژەی بە بوونی دەوڵەتێک لەناو دەوڵەتی عێراق کردووە، کە میلیشیا و لایەنە سیاسییە عێراقییەکان دروستیان کردووە و دەڵێت: “ئەوان حوکمڕانی راستەقینەی وڵاتن”.
هاوکات وتەی وەبەرهێنەرێکی لوبنانی وەک نموونە هێناوەتەوە، کە ناوی حوسێن لەقیس-ە و لە ساڵی 2019 گرێبەستێکی بۆ دروستکردنی رێڕەوێکی تایبەت بۆ کەسایەتییە باڵاکان لە فڕۆکەخانەی بەغدا، لەگەڵ حکومەتی عێراق واژوو کردووە.
پێش دەستپێکردنی کارەکانی، کەسێک بە نوێنەرایەتیی بزوتنەوەی حزبوڵڵای عێراقی پەیوەندیی بە حوسێن لەقیسەوە کردووە و پێی وتووە، ”دەبێت کارمان لەگەڵ بکەیت و نیوەی داهاتی دروستکردنی ئەو رێڕەوە بدەیتە ئێمە، ئەگەرنا هەموو کەلوپەل و سامانەکەت لە بەغدا دەستی بەسەردا دەگیرێت“.
ئەو وەبەرهێنەرە بە هەڕەشەی کوشتن ناچار کراوە بۆ کۆمپانیایەکی سەر بە حزبوڵڵای عێراقی دەستبەرداری گرێبەستەکەی بێت و هەرچەندە لایەنە عێراقییەکانی ئاگادارکردووەتەوە، بەڵام کەس بە دەنگییەوە نەهاتووە و دواتر عێراقی بەجێهێشتووە.
ئەم راپۆرتەی رۆژنامە ئەمریکییەکە لەکاتێکدایە، پێشتر مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق بەڵێنیدا دەروازە سنوورییەکانی عێراق بخاتەوە ژێر کۆنتڕۆڵی سوپای عێراق و بۆ ئەو مەبەستەش هێزی لە ژمارەیەک دەروازە بڵاوکردەوە.
تۆم باراک: کۆنترۆڵکردنی چەک لە عێراق دەستپێکی قۆناغێکی نوێیە لە مێژووی وڵاتەکەدا
12كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
9كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
10كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
10كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
11كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
9كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
10كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
10كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









