كێشه‌ى كه‌مى ئۆكسجین له نه‌خۆشخانه‌ى ڕزگارى شارى هه‌ولێر سه‌ریهه‌ڵدایه‌وه

دیمه‌نى به‌رده‌م نه‌خۆشخانه‌ى ڕزگارى له شارى هه‌ولێر | فۆتۆ: SNN
SNN
ئه‌مشه‌و هه‌ینى دووباره كێشه‌ى كه‌مى ئۆكسجین له نه‌خۆشخانه‌ى ڕزگارى شارى هه‌ولێر سه‌ریهه‌ڵدایه‌وه، به‌پێى زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كانیش “كه‌سێك به‌و هۆیه‌وه گیانى له‌ده‌ستداوه”.
مه‌ودا مسته‌فا، په‌یامنێرى SNN له هه‌ولێر رایگه‌یاند: “ئه‌مشه‌و دووباره كێشه‌ى كه‌مى ئۆكسجین له نه‌خۆشخانه‌ى ڕزگارى شارى هه‌ولێر سه‌ریهه‌ڵداوه‌ته‌وه، به وته‌ى هاوه‌ڵى نه‌خۆشێكى كۆرۆناش كه په‌یوه‌ندى به SNNه‌وه كرد: له ئێستادا له‌و نه‌خۆشخانه‌یه كێشه‌ى كه‌مى ئۆكسجین هه‌یه و به‌شێك له نه‌خۆشه‌كان دۆخیان خراپه، به‌و هۆیه‌شه‌وه نه‌خۆشێك گیانى له‌ده‌ستداوه”.
له ئێستادا 230 نه‌خۆشى تووشبووى كۆرۆنا له نه‌خۆشخانه‌ى ڕزگارى شارى هه‌ولێر له‌ژێر چاودێریدان.
كێشه‌ى كه‌مى و نه‌مانى ئۆكسجین له نه‌خۆشخانه‌ى ڕزگارى شارى هه‌ولێر ئه‌مه دووه‌مین جاره كه له ماوه‌ى دوو رۆژدا رووده‌دات، كاتژمێر 4:00 بەرەبەیانی دوێنێ پێنجشه‌ممه له‌و نه‌خۆشخانه‌یه كە تایبهتكراوە بە نەخۆشی كۆرۆنا ئۆكسجین نەما بە وتەی كەسوكاری ئەوانەی نەخۆشیان هەبووە لە نەخۆشخانەكە ، “چەندین كەس بەهۆی نەمانی ئۆكسجین گیانیان لەدەستداوە”، به‌ڵام به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ته‌ندروستیى هه‌ولێر ئه‌و هه‌واڵه‌ى ره‌تكرده‌وه، دواتر وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیى هه‌رێم و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ته‌ندروستى ئه‌و پارێزگایه لیژنه‌یه‌كیان پێكهێنا بۆ لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كه.
پێشتر سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌و كارگه‌ى ئۆكسجینه‌ى كه ئۆكسجینى شل ره‌وانه‌ى نه‌خۆشخانه‌ى ڕزگارى ده‌كات له شارى سلێمانییه‌وه به SNNى راگه‌یاند: “سامان به‌رزنجى، وه‌زیرى ته‌ندروستیی هه‌رێم په‌یوه‌ندیى به به‌رپرسانى كارگهكهمانهوه كرد بۆ ئه‌وه‌ى خه‌زانێكى تر‌ى ئۆكسجین له ته‌نیشت خه‌زانى پێشوو ببه‌سترێت له نه‌خۆشخانه‌ى ڕزگارى، ئێمه‌ش به‌مزووانه ده‌ستده‌كه‌ین به دروستكردنى ئه‌و خه‌زانه بۆیان بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و كێشه‌یه دووباره نه‌بێته‌وه”.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
23كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
21 خولهك لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
23كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
21 خولهك لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









