
ئۆبامیانگ
SNN Sport
لە یاری کۆتایی جامی یەکێتی ئینگلتەرا، هەردوو یانەی ئارسناڵ و چێڵسی لە یاریگای وێمبڵی بە ناوبانگ رووبەڕووی یەکبوونەوەو لە ئەنجامدا یانەی ئارسناڵ توانی یاریەکە 2-1 بباتەوەو بۆ جاری 14 لە مێژوویدا ببێتە پاڵەوان.
سەرەتاو لە خولەکی 5 یاریزانی ئەمریکی پۆلسیچ توانی گۆڵی پێشکەوتن بۆ بلوز بکات، بەڵام یانەی ئارسناڵ بە خێرایی وەڵامی دایەوەو لە خولەکی 28 لە لایەن یاریزانی گابۆنی ئۆبامیانگ توانی گۆڵی یەکسانبوونەوە بکات و گێمی یەکەم 1-1 تەواو بوو.
لە گێمی دووەم یانەی ئارسناڵ سەرکەوتوو بوو لە تۆمارکردنی گۆڵی دووەم، جارێکی تر ئۆبامیانگی گابۆنی لە رێگەی هەوڵێکی تاکە کەسی خۆی توانی گۆڵی دووەمی خۆی و یانەکەی لە خولەکی 68 بکات و یاریەکە 2-1 بە سوودی تۆپهاوێژەکان بە کۆتا بهێنێت.
لە خولەکی 73 کۆڤاسیچی کرواتی و یاریزانی یانەی چێڵسی بە کارتی سوور کرایە دەرەوە.
ئارسناڵ یەکەم یانەیە لە مێژووی جامەکە زۆرترین نازناو بباتەوە کە 14 نازناوەو دوای ئەویش یانەی مانچستەریونایتد دێت و 12 جار پاڵەوان بووە.
ئارتێتا یەکەم کەسایەتییە کە توانیبێتی نازناوی جامی یەکێتی ئینگلتەرا وەکو یاریزان و راهێنەر لە مێژووی ئارسناڵ بباتەوە.
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
10كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
10كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
12كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
10كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
10كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









