هاووڵاتییان دواى قوربانى كردن پاشماوه‌كه‌ى فرێده‌ده‌نه رووبار‌ى سیروان

فڕێدانى پاشماوه‌ى ئاژه‌ڵى قوربانى له‌ناو رووبار‌ى سیروان | فۆتۆ: SNN
SNN – سیروان حه‌سه‌ن
له سنوورى گه‌رمیان به‌شێك له هاووڵاتییان دواى ئه‌وه‌ى ئاژه‌ڵه‌كانیان كردووه‌ته قوربانى پاشماوه‌كه‌یان فڕێداوه‌ته نێو رووبار‌ى سیروان یان نێو گه‌ڕه‌كه‌كانى ناوچه‌كه، ئه‌مه‌ش نیگه‌رانى زۆرى لێ كه‌وتووه‌ته‌وه فه‌رمانگه‌ى ژینگه‌ش ده‌ڵێت: “لایه‌نه‌كان هاوكارنین بۆ ئه‌وه‌ى سزاى سه‌رپێچیكاران بده‌ین”.
به‌هۆى جه‌ژنى قوربانه‌وه له ماوه‌ى دوو رۆژى رابردوودا له سنوورى گه‌رمیان و به تایبه‌تى شارى كه‌لار به‌شێك له هاووڵاتیيان قوربانیان كردووه و به تایبه‌تى قوربانى ئاژه‌ڵى بچووك.
له دواى ئه‌و قوربانییه‌ش به‌هۆى فڕێدانى پاشماوه‌كه‌ى له نێو رووبار‌ى سیروان و به‌شێك له گه‌ڕه‌كه‌كانى سنووره‌كه و بڵاوبوونه‌وه‌ى بۆنى ناخۆش نیگه‌رانى هاووڵاتییان، هه‌روه‌ها لایه‌نه پهیوهندیدارهكانیشى لێ كه‌وتووه.
دوره‌ید سه‌لیم، به‌ڕێوه‌به‌رى فه‌رمانگه‌ى ژینگه‌ى گه‌رمیان به SNNى راگه‌یاند: “فڕێدانى پاشماوه‌ى ئاژه‌ڵ یان هه‌ر پاشماوه‌یه‌كى تر بۆ نێو رووبار‌ى سیروان و هه‌ندێك شوێن و گه‌ڕه‌ك و كۆڵانه‌كان یه‌كێكه له دیارده ناشیرینه‌كان و ساڵانه دووباره ده‌بێته‌وه كه به داخه‌وه وه‌كو پێویست ناتوانین سزاى ئه‌نجامده‌ران بده‌ین، چونكه لایه‌نه‌كان هاوكارنین”.
وتیشى :”به‌پێى یاسا فه‌رمانگه‌كه‌یان ئه‌ركى تۆماركردنى ئه‌و سهرپێچییانهیه و ئه‌ركى لایه‌نه‌كانه ئه‌وانه‌ى ده‌سه‌ڵاتى جێبه‌جێكردنیان هه‌یه نووسراومان ئاراسته بكه‌ن سه‌باره‌ت به‌و سه‌رپێچیانه به تایبه‌ت ئه‌و لایه‌نانه‌ى له‌گه‌ڵ قایمقامیه‌تى كه‌لار كۆبوونه‌ته‌وه هیچ نووسراوێكیان ئاراسته‌ى ئێمه نه‌كردووه تا بتوانین رێكارى یاسایى بگرینه‌به‌ر”.
به‌ڕێوه‌به‌رى فه‌رمانگه‌ى گه‌رمیان ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا، ئه‌م دیاردانه زۆر دووباره ده‌بنه‌وه ڕووبار‌و ڕێڕه‌وه ئاوییه‌كان و ته‌نانه‌ت زۆر جار كوچه‌و كوڵانه گه‌ڕه‌كه‌كانیش پیس ده‌كه‌ن ئه‌مه‌ش دیارده‌یه‌كى زۆر ناشرین و ناشارستانییه.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









