ریزبه‌ندی یانه‌كانی تۆپی پێ له نێو لیستی گرانترین 50 یانه له جیهان

ریزبەندی یانەکان
SNN Sport
گۆڤاری ( فۆربیس )ی به ناوبانگ راپۆرتێكی ده‌رباره‌ی گرانترین یانه‌كان له جیهان له روی به‌هاوه له سایه‌ی هه‌واڵه‌كان ده‌ربارەی ئه‌و قه‌یرانه داراییه كه وه‌رزش به‌ده‌ستییه‌وه ده‌ناڵێنێت بڵاوکردووەتەوە، ئەمەش له ئه‌كامی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆناوه و وه‌ستانی چالاكییه وه‌رزشییه‌كان .
گۆڤاره‌كه له راپۆرتێكیدا دووپاتی كرده‌وه كه ئه‌و قه‌یرانه‌ی به‌ر وه‌رزش كه‌وتووە به هۆی بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆناوه ، كاریگه‌ری نه‌بوو له سه‌ر به‌های یانه وه‌رزشییه گرانبەهاكان له جیهان ، سه‌رباری ئاماده‌نه‌بوونی جه‌ماوه‌ر له یاریگاو پاشه‌كشێی داهاته‌كان ، به‌های بازرگانی یانه گه‌وره‌كان كه‌م نه‌بووەته‌وه به‌ڵكو له‌م ماوه‌ی دواییدا زیادی كردووه .
گۆڤاره‌كه ریزبه‌ندییه‌كی بڵاوكرده‌وه بۆ گرانترین یانه‌كانی جیهان كه یه‌كه‌می ریزبه‌ندییه‌كه یانه‌ی ( دالاس كاوبۆیز )بۆ تۆپی پێی ئه‌مریكی به به‌هایه‌ك گه‌یشته 5.5 ملیار دۆلار .
تۆپی پێی ئه‌مریكی زۆرینه‌ی پێكهێنا له لیستی گرانترین 100 یانه له جیهان دوای ئه‌ویش تۆپی باسكه‌ی ئه‌مریكا دێت و تۆپی پێ توانی 3 یانه بخاته ریزی 10 یانه‌ی یه‌كه‌مه‌كان .
لێكۆڵینه‌وه‌كه له سه‌ر به‌ره‌وپێشچوونی به‌های یانه وه‌رزشییه‌كانی جیهانن له ماوه‌ی 14 مانگداو هه‌ڵسه‌نگاندنی تۆپی پێی له ئایاری 2019ه‌وه بەمشێوەیە بوو .
له‌ریزی ده یه‌كه‌مه‌كان یانه‌كان له یانه‌كانی تۆپی پێ كه بوونیان هه‌بوو ، یانه‌ی ریاڵ مه‌درید له ریزبه‌ندی شه‌شه‌مدا بوو به به‌هایه‌ك گه‌یشته 4.24 ملیار دۆلار و به‌رشەلۆنه له ریزبه‌ندی ههشتهمدایە به به‌های 4.02 ملیار دۆلار و مانچسته‌ریونایتد له ریزبه‌ندی ده‌یه‌م دێت به به‌های 3.81 ملیار دۆلار .
به پێی گۆڤاری ( فۆربیس ) بێت ریزبه‌ندی یانه‌كانی تۆپی پێ له نێو گرانترین 50 یانه له جیهان به‌م شێوه‌یه بوو :
6- یانه‌ی ریاڵ مه‌درید ( ئیسپانیا ) : 4.24 ملیار دۆلار
8- یانه‌ی به‌رشەلۆنه ( ئیسپانیا ) 4.02 ملیار دۆلار
10- یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد ( ئینگلته‌را ) 3.81 ملیاردۆلار.
24- یانه‌ی بایرن میونخ ( ئه‌ڵمانیا ) 3.2 ملیار دۆلار .
34- یانه‌ی مانچسته‌رسیتی ( ئینگلته‌را ) 2.69 ملیاردۆلار.
37- یانه‌ی چێڵسی ( ئینگلته‌را ) 2.58 ملیار دۆلار.
47- یانه‌ی ئارسناڵ ( ئینگلته‌را ) 2.27 ملیار دۆلار .
34- مانچستەر سیتی ( ئینگلتەرا ) : 2،69 ملیار دولار.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









