وەزیری تەندروستی بۆ SNN: دۆخی کۆرۆنا لە هەولێر لەژێر مەترسیدایە

سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستیی هەرێم
SNNـ مەودامستەفا
وەزیری تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت: بەهۆی زۆر بوونی ژمارەی گیانلەدەستدان لە ماوەی چەند رۆژی رابردوو ناچار بووین نەخۆشخانەی فریاکەوتنی هەولێر تایبەت بکەین بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، دەشڵێت: “دۆخی کۆرۆنا لە هەولێر لەژێر مەترسیدایە”.
سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە SNNی ڕاگەیاند: بڕیاری دەستنیشانکردنی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ڕۆژئاوای هەولێر بەناچاریی بوو بەهۆی زۆریی ژمارەی نەخۆشانی کۆرۆنا کە ڕێژەی مردنی لە شارەکە بەرزکردۆتەوە.
وتیشی: “تەنها لە ماوەی یەک هەفتەدا لەهەرێمی کوردستان 103 کەس بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە ئەمەش مەترسییەکی زۆر گەورەیە و پێویستە هاووڵاوتییان پابەندی رێنماییەکانی وەزارەتی تەندروستی بن”.
لە ئێستادا بەرپرسانی تەندروستی هۆشداری دەدەن لەوەی دوو هەفتەی دوای جەژنی قوربان ژمارەی مردن بەهۆی کۆرۆناوە زیاتر ببێت”.
تا ئێستا لە هەرێمی کوردستان 14468 هاووڵاتی تووشبی کۆرۆنا بوون و چاکبوونەوەش لە پەتاکە 9299 کەسە و مانەوە لە نەخۆشخانە 4609 هاووڵاتی ماون و مردن بە ڤایرۆسەکەش 560 کەسە.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
24كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
2كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
2كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
4كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
2كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
2كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









