كوێستانەكانی پێنجوێن، ناوچەیەك بۆ كۆچەرییەكانی شارەزوور و گەرمیان

كۆچەرییەكانی شارەزوور وگەرمیان
SNN-عەلی حەمەسەعید
ساڵانە لەگەڵ هاتنی وەرزی گەرما بەشێك لە خاوەن ئاژەڵەكانی شارەزوور و گەرمیان كە بە كۆچەرییەكان ناسراون بەهۆی فێنكیی ناوچەكە و بوونی لەوەڕێكی باشتر، ڕوو لە كوێستانەكانی پێنجوێن دەكەن.
ڕەسوڵ بارام، یەكێك لەو ئاژەڵدارنەی كە لە گەرمای تاقەتپڕوكێنی شارەزوورەوە ڕووی لە كوێستانەكانی پێنجوێن كردووە بە SNNی ڕاگەیاند: ئێمە ساڵانە لەگەڵ هاتنی وەرزی هاوین و بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما، ڕوو لە ناوچەی پێنجوێن دەكەیەن كە بەراورد بە ناوچەكەی خۆمان كەشوهەوایەكی زۆر فێنكی هەیە، بۆ ئەمساڵیش لە ناوچەی (كانی مانگا و سێبواران) دەوارمان هەڵداوە و نیشتەجێ بووین.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئامانج لەم كۆچكردنەمان لە گەرمیانەوە بۆ كوێستان، بۆ ئەوەیە لە لایەك ژینگە و كەشوهەوایەكی لەبارتر بۆ ئاژەڵەكانمان فەراهەم بكەین، لە لایەكی دیكەشەوە لەوەڕگایەكی باشتریان بۆ دابین بكەین، بۆیە ساڵانە تا ناوەڕاستی مانگی 10 لەم سنوورەدا دەمێنینەوە و دواتر جارێكی دیكە كۆچ دەكەینەوە بۆ شوێنەكانی خۆمان لە شارەزوور و گەرمیان زۆریش دڵخۆشین بەم كارەمان، چونكە بووتە سەرچاوەی بژێوی ژیانمان.
ئەو كۆچەرییەی ناوچەی شارەزوور جەختی لەوەشكردەوە، كارەكتەری سەرەكی لە ئەنجامدانی گەرمیان و كوێستان و بە خێوكردنی ئاژەڵ، بریتییە لە بەشداری ژنەكانمان، چونكە بە بێ بەشداری ئەوان لەم كارە ئێمە هیچمان پیناكرێت و هەرچیش بكەین سەرناگرێت، چونكە ئەوان لە بەیانی زوودا خەریكی دۆشینی ئاژەڵەكان و كۆكردنەوە و هەڵگرتنی بەرهەمی ئاژەڵەكان دەبن لەگەڵ ئەوەشدا بەردەوام خواردن بۆ خێزانەكەمان ئامادە دەكەن و چاودێری منداڵەكانیش دەكەن.
سەركەوت ناجی، یەكێكی دیكە لەو كۆچەرییانەی كە كاری شوانی ئاژەڵەكانە بۆ SNNی ڕوونكردەوە، كاری من لەم ناوچە كوێستانییە ئەوەیە كە ڕۆژانە لە بەیانییەكی زووەوە ئاژەڵەكانی دەبەم بۆ لەوەڕاندن و نیوەڕوان دەیانهێنمەوە پاش دۆشینیان، دووبارە تا درەنگانێكی ئێوارە دەیانبەمەوە بۆ لەوەڕاندن، زۆریش ئاسودەم بەم كارە، چونكە هەستدەكەم دوورم لە بیستنی هەواڵی ناخۆش كە ڕۆژانە بەرگوێی خەڵك دەكەوێت لە شاروشارۆچەكان، لەگەڵ ئەوەشدا بەم كارە بژێوی خۆمانمان دابینكردووە چاوەڕێی حكومەت ناكەین موچەمان پێبدات، بەڵكو ئێمە توانیویشمانە هاوكاری زۆر كەس بكەین، بۆیە تا لە تواناماندا بێت دەست لەم كارەمان بەرنادەین.
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
9 خولهك لهمهوپێششاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
23كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
9 خولهك لهمهوپێش -
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
20كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
20كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
9 خولهك لهمهوپێش -
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
20كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









