وەزارەتی تەندروستیی هەرێم داوای راگەیاندنی قەدەغەی هاتووچۆ دەكات

هەولێر
SNN- مەودا مستەفا
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی ڕایدەگەێنێت “ئەمڕۆ لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا كۆدەبێتەوە. ئێمەش داوامان كردوە جارێكی تر قەدەغەی هاتووچۆ رابگەێنرێتەوە”.
ئەمڕۆ دووشەمە محەمەد قادر خۆشناو وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەSNNی ڕاگەیاند: ئەمڕۆ لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا لە پارێزگای هەولێر كۆدەبێتەوە چەند بڕیار و رێنماییەكی تایبەت بە دۆخی ئێستای كۆرۆنا ڕادەگەیەنرێت”.
وتیشی: “ئێمەش وەكو وەزارەتی تەندروستی داوامان كردووە جارێكی تر قەدەغەی هاتووچۆ رابگەیەندرێت” .
هێمای بۆ ئەوەشکرد “زۆربەی ئەو كەسانەی ئێستا تووشی كۆرۆنا دەبن پێویستیان بە داخڵبوون لە نەخۆشخانە هەیە و بەشێكیشیان پێویستیان بە ئۆكسجین و چاودێری چڕە”.
دەشڵێت: “لەم چەند رۆژەدا لە شوێنە گەشتیارییەكان قەرەباڵغی و بەریەك كەوتنی زۆر هەیە و هاووڵاتییان پابەند نابن، ئەمەش مەترسیدارە”.
ئەم كۆبوونەوەیە لە كاتێكدایە بەیانی ئەمڕۆ وەزیری تەندروستیی هەرێمی كوردستان بە SNN ی راگەیاند: دۆخی هەولێر لەژێر مەرتسیی گەورەدایە، چاوەڕاندەكرێت حاڵەتەكان بە شێوەیەكی بەرچاو زیاد بكەن.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









