رێکخراوی تەندروستیی جیهانی: ئەگەری هەیە هیچ چارەسەرێک بۆ کۆرۆنا نەدۆزرێتەوە

دۆخی کۆرۆنا لەعەربستانی سعودییە
SNN–
لەگەڵ ئەوەی جیهان هەمووی چاوەڕێی دۆزینەوەی پێکووتەیەکن بۆ چارەسەری کۆرۆنا، بەڵام رێکخراوی تەندروستیی جیهانی دنیای شۆک کرد کاتێک ئەمڕۆ رایگەیاند: ئەگەری هەیە هیچ چارەسەرێک بۆ کۆرۆنا بەردەست نەبێت.
تيدرۆس ئەدهانوم بەڕێوەبەری رێکخراوەکە دەڵێت: “چارەسەری ئەفسووناویی لە ئێستادا بوونی نییە یاخود رەنگە تا هەتایە کۆرۆنا کۆنترۆڵ نەکرێت”.
پێش چەند رۆژێکیش لەمەوبەر رێکخراوەکە وتی: “کۆرۆنا دوور مەودا دەبێت، چونکە ئاستی مەترسییەکەی زۆر لەوە زیاترە کە پیشبینی دەکرا”.
داواشدەکات هەرچی زووە وڵاتانی جیهان بێنە پێشەوە و چارەسەرێکی کۆنکرێتیی بۆ ڤایرۆسەکە بدۆزنەوە، کە پێدەچێت کاریگەرییەکانی بۆ چەند دەیەی داهاتوو بەردەوامبێت.
تيدرۆس ئەدهانوم بەڕێوەبەری رێکخراوەکە وتیشی: “رەنگە ئەو شوێنانەشی زۆر زەرەرمەند نەبوون بە دەست کۆرۆناوە، ئەوانیش پەتاکەیان بگاتێ و قوربانیی زیاتری لێ بکەوێتەوە”.
لە ئێستادا لە هەموو جیهان 16 ملیۆن و 550 هەزار تووشبووی کۆرۆنا هەیە و 655 هەزار و 400 کەسی کوشتووە و 9 ملیۆن و 700 هەزار کەسیش چاکبوونەتەوە.
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
تشرینی یهكهم 24, 2026ئەکسیۆس: ئێران پیلانی تیرۆرکردنی بەرپرسانی باڵای ئەمریکای داڕشتووە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









