هەزارو 300 هۆتێل و چێشتخانە لە سلێمانى بەهۆى کۆرۆناوە زیانى ئابوورییان بەرکەوتووە

هۆتیڵ-و-میوان-خانە
سەرۆکى کۆمەڵەى میوانخانە و چێشتخانەکانى سلێمانى رایگەیاند: بەهۆی ڤایرۆسى کۆرۆناوە زیانى ئابورى بەر هەزار و300 میوانخانە و چێشتخانەی سنووری شاری سلێمانی کەوتووە و زیاتر لە شەش هەزار کرێکاریش بێکاربوون.
مەحموود تۆفیق- سەرۆکى کۆمەڵەى میوانخانە و چێشتخانەکانى سلێمانى بە SNNى راگەیاند، “هەزار و 323 هۆتێل و مۆتێل و میوانخانە و رێستۆرانت و کەبابخانە لە شاری سلێمانی بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە داخراون، جگە لە ژمارەیەکى کەمیان نەبێت کە بە سیستمى دلیڤەرى خواردن دەگەیەننە هاوڵاتیان، ئەمە واى کردوە کە زیانێکى زۆر بەر ئەو شوێنانە بکەوێت و زیاتر لە شەش هەزار و 130 کرێکاریش بەو هۆیەوە بێکاربوون”.
راشیگەیاند، “ئێستا خۆشبەختانە ژیان خەریکە ئاسایى دەبێتەوە، بۆیە داوا لە حکومەتی هەرێم و پارێزگار و قایمقامیەت دەکەین ڕێگا بە کردنەوەی ئەو شوێنانە بدات بە جێبەجێ کردنى رێنماییە تەندروستیەکانەوە، بۆ ئەوەی زیانی زیاتریان بەرنەکەوێت”.
هاوکات ئاماژەى بەوەش کرد، “زیاتر لە 60%ی چێشتخانە و میوانخانەکان لە کرێدان، پێشنیار بۆ حکومەت دەکەین لە کۆمەڵێک رسومات و باج خۆشببێت، بۆ ئەوەى خاوەن موڵکەکانیش لە کرێى ئەو ماوەیە خۆشببن کە چێشتخانە و ڕێستۆرانتەکان بە هۆى ڤایرۆسى کۆرۆناوە داخرابوون”.
هۆشیار کەمال- خاوەنى رێستۆرانت و هۆتێل داوا لە شارى سلێمانى بە SNNى راگەیاند، “لە رابردوودا بە چەندین جۆرى جیاواز پێشوازیمان لە میوانەکانمان دەکرد و خواردنىVIP یمان پێشکەش دەکرد لەگەڵ چەندین ئۆفەر بۆ ژوور و هۆڵەکانمان، بەڵام زیاتر لە دوو مانگە بە هۆى ڤایرۆسى کۆرۆناوە شوێنەکەمان داخستووە، ئەوەش واى کردوە زیاتر لە 85 کرێکار بێ کاربن و بچنەوە ماڵەوە و هۆتێلەکەشمان زیانى گەورەى بەرکەوتووە”.
وتیشى”لە مانگى رەمەزانى ساڵى ڕابردوودا لە رێستۆرانتەکەمان مێز بەرنەدەکەوت دەبوو میوانەکانمان پێشتر حجزیان بکردایە و لە کاتى پارشێویشدا خواردنمان پێشکەش دەکرد، بەڵام ئەم رەمەزانە وەک دەبینن چێشتخانەکەمان چۆڵە و سەرجەم کورسیەکانمان بەتاڵە، ئێمەش وەک هەر شوێنێکى دیکە نین کە خواردن بە دلیڤەرى دروست بکەین و بینێرین لەبەر ئەوەى خواردنەکانى ئێمە تایبەتە و خەرجى زۆرمان دەکەوێتە سەر، زیاتر لەوە زیان دەکەین کە دەستمان دەکەوێت بۆیە لەم قۆناغەدا ناتوانین رێستۆرانتەکەمان بکەینەوە”.
هێشتا حکومەت بڕیارى لێخۆشبوونى کرێى موڵک و باجى ئەو دوو مانگەى نەداوە کە بەهۆى ڤایرۆسى کۆرۆنا داخرابوون، بۆ ئەوەى خاوەن مووڵکەکانیش لە کرێى شوێنەکانین خۆش بن تاوەکو زیانەکە لەسەر ئەو کەسانە کەمتر بێت کە لە دووکانى کرێدان.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
17كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
19كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
17كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
19كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








