لەسەر ئاستی كوردستان كەمترین پشكنینی کۆرۆنا لە پارێزگای هەڵەبجە ئەنجامدراوە

کیتی کۆرۆنا فۆتۆ عەلی حەمە سەعید
SNN-عەلی حەمە سەعید
لەگەڵ ئەوەی بە بەراورد بەهەندێك پارێزگا رێژەی تووشبوون و گیان لەدەستدان بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە پارێزگای هەڵەبجە زیاترە، بەڵام كەمترین رێژەی ئەنجامدانی پشكنینی كۆرۆنا لەسەر ئاستی پارێزگاكانی هەرێم لە هەڵەبجە کراوە، جێگری پارێزگاری هەڵەبجەش بۆ بێپلانی حكومەتی دەگەڕێنێتەوە.
كاوە عەلی جێگری پارێزگاری هەڵەبجە بەSNNی ڕاگەیاند: لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا تا ئێستا زیاد لە دوو هەزار پشكنین ئەنجامدراوە لە كاتێكدا ئێمە بەردەوام داوامان لە لایەنە پەیوەندیدارەكان كردووە بەدەم پێداویستییەكانی كەرتی تەندروستی هەڵەبجەوە بێن، بەڵام لە ئێستادا جارێكی دیكە ژمارەیەكی زۆر كەم كیتی پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنا ماوە، كە بەشێكی زۆریان لەلایەن خێرخواز و بازرگانانەوە دابینكراون.
ئاماژەی بەوەشكرد، بە گوێرەی ئەو ئامارانەی كە رۆژانە لەلایەن وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمەوە بڵاو دەكرێنەوە تا ئێستا زیاد لە 200 هەزار پشكنین لە سەرتاسەری هەرێمی كوردستان ئەنجامدراون، بەڵام لەسەر ئاستی كوردستان كەمترین پشكنین لە هەڵەبجە ئەنجامدراوە كە دەگاتە نزیكەی لە%1ی كۆی پشكنینەكان، لە كاتێكدا ئەو ڕێژیە بە تەنها لە ماوەی دوو ڕۆژدا لە پارێزگایەكی دیكەی هەرێم ئەنجام دراون.
جێگری پارێزگاری هەڵەبجە جەختی لەوەشكردەوە، بێپلانی حكومەت بەتایبەت وەزارەتی تەندروستی وایكردووە بەوجۆرە مامەڵە لەگەڵ هەڵەبجە بكرێت چونكە ئەو بودجەیەی كە بۆ رووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا تەرخاندەكرێت بودجەیەكی كەمە و بەشی دابینكردنی پێداویستیەكان ناكات، بۆیە بەناچاری پەنا بۆ خێرخوازان و سەرمایەداران دەبەین بۆ دابینكردنی پێداویستیەكان و تەنانە ئەو بودجەش كە مافی هەڵەبجەیە بۆمان خەرجبكرێت تا ئێستا خەرج نەكراوە.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
14كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
14كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
16كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
14كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
14كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









