دوو برا كه پێشمه‌رگه‌و پۆلیس بوون به‌ده‌ستى ئامۆزایه‌كیان به 25 گوله کوژران

کوشتن
SNN- گەرمیان
له شارۆچكه‌ى كفرى دوو برا كه یه‌كێكیان پێشمه‌رگه‌یه‌و ئه‌وەى تریان پۆلیسه له لایه‌ن ئامۆزایهكیانهوه كوژران كه كارمه‌ندى ئاسایشه و 25 گوله‌ى پێوه‌ناون، رووداوه‌كه به‌هۆى كێشه‌ى خێزانییه‌وه بووه یه‌كێك له كوژراوه‌كان زاواى بكوژه‌كه‌یه.
شه‌وى رابردوو له گه‌ره‌كى شۆڕشى قه‌زاى كفرى له سنوورى ئیداره‌ى گه‌رمیان هاووڵاتییه‌ك كه کارمەندی ئاسایشه ده‌ستڕێژى گوله له دوو ئامۆزاى ده‌كات كه یه‌كێكیان زاوایه‌تى و هه‌ردووكیان ده‌كوژێت.
عه‌لى قه‌دورى وته‌بێژى پۆلیسى گه‌رمیان به snnى راگه‌یاند: شه‌وى رابردوو دوو برا بەناوەکانی “هیوا جەمال فەرەج” ته‌مه‌ن 37 ساڵ پێشە پێشمەرگە، “سامان جەمال فەرەج” ته‌مه‌ن 35 ساڵ كه پۆلیسی فریاکەوتنه بە ده‌ستڕێژى گوله كوژران.
وتیشى، “له كاتى لێكۆڵینه‌وه‌دا بەوتەی کەسوکارهكانیان یه‌كێك کوژراوەکان چەند رۆژێکە لەگەڵ ماڵی خەزوری کێشەی هەبووە و برایەکی خێزانەکەی بەدهستڕێژى گوله زاواکەی و برایەکی زاواکەی پێکەوە کوشتووە”.
عه‌لى قه‌دورى باسیشى له‌وه‌كرد، تۆمه‌تباره‌كه پیشه‌ى ئاسایشه و ناوى “عه‌باس”هو خۆى ڕاده‌ستى ئاسایشى كفرى كردووه و دواتر راده‌ستى پۆلیس ده‌كرێت، ته‌رمى هه‌ردوو براكه‌ش رەوانەی پزیشکی دادوەری کەلار کران و دواتر ڕاده‌ستى كه‌سوكاریان كرانه‌وه.
به پێى به‌دواداچوونه‌كانى SNN و به وته‌ى خزمێكى كوژراوه‌كان، ئه‌و دوو برا كوژراوه یه‌كێكیان كه ناوى سامانه زاواى بكوژه‌كه‌یه كه ناوى عه‌باسه و هاوكات ئامۆزان. ماوه‌یه‌كه هاوسه‌ره‌كه‌ى سامان به‌هۆى كێشه‌ى نێوانیانه‌وه ڕۆیشتووه‌ته‌وه ماڵى باوكى و شه‌وى رابردوو له كاتێكدا سامان له گه‌ڵ براكه‌ى “هیوا” ده‌چێت بۆ ماڵى باوكى خێزانه‌كه‌ى بۆ ئه‌وه‌ى هاوسه‌ره‌كه‌ى بهێنێته‌وه، عه‌باسى ئامۆزایان دێته به‌رده‌رگاو نزیكه‌ى 25 گوله به هه‌ردووكیانه‌وه ده‌نێت.
بكوژه‌كه‌ش دواى ئه‌نجامدانى تاوانه‌كه هه‌ر له شوێنى رووداوه‌كه ده‌بێت هه‌تاوه‌كو هێزه‌كانى ئاسایش ده‌گه‌نه ئه‌وێ و خۆى راده‌ستى هێزه‌كانى ئاسایش ده‌كات كه هاوكات خۆیشى كارمه‌ندى ئاسایشه.
هه‌ر به پێى زانیارییه‌كان سامان جه‌مال پۆلیسى فریاكهوتنه و چه‌ند ساڵێكه ژنی هێناوه و مناڵیان نییه. هیواى جه‌مال خێزانداره‌و خاوه‌نى سێ منداڵه‌و پێشمه‌رگه‌یه له لیواى سێى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه.
ئه‌م تاوانه دواى ئه‌وه‌دێت دوو ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر له ناحیه‌ى رزگارى سه‌ر به شارى كه‌لار له تاوانێكى هاوشێوه‌دا كه‌سێك زاوایه‌كى خۆى كوشت كه هاوكات ئامۆزان و كوژراوه‌كه‌ش پێشمه‌رگه‌یه و له سه‌ر كێشه‌ى كۆمه‌ڵایه‌تى نێوانیان بووه.


حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
15كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
15كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
17كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
15كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
15كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









