گرنگترین مانشێتی ئەمڕۆ سێشەممە 4/8/2020ی رۆژنامە وەرزشییەکانی ئیسپانیا

مانشێتی رۆژنامە ئیسپانیەکان 4/8/2020
SNN Sport
ئەمڕۆ سێشەممە (4/8/2020) گرنگترین مانشێتی رۆژنامەکانی ئیسپانیا بەمشێوەیە بوو…
مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ:
- تەلیسم و نهێنی میسی.
- ئەفسانەکە مسۆگەرە لە کامپ نۆ، رۆژی شەممە مۆتەکی گەورە دەبێت بۆ یانەی ناپۆلی و ئەو تۆماری سەرسوڕهێنەری هەیە لە خولی یانە پاڵەوانەکان و بە تایبەت لە یاریگای کامپ نۆ و قۆناغی کرانە دەرەوە.
- 12 بردنەوەی لەسەر یەک لە کامپ نۆ.
- 19گۆڵ لە 14 یاریدا.
- توانیویەتی 10 یاری بباتەوە لە کۆتا 11 بردنەوە.

سپۆرت:
- بازاڕ کراوەیە.
- ئامانجی یانەی بەرشەلۆنە لاوتارۆ مارتینێز و ئیریک گارسیایە.
- یانەی بەرشەلۆنە دەبێت پێش گواستنەوەی ئەم دوو یاریزانە یاریزانەکانی بفرۆشێت بۆ ئەوەی گرێبەستیان بە سەرکەوتوویی و لەگەڵدا ئەنجام بدات.
- هەریەکە لە ترینکا و پیدری لە 12ی مانگی ئاب پەیوەندی بە راهێنانەکانی یانەی بەرشەلۆنە دەکەن و پیانیچیش لە کۆتایی ئەم مانگە دێتە یانەکە.
- بەرشەلۆنە دەستبەرداری هەریەکە لە کۆتینیۆ، تۆدیبۆ، برایسوایت، رافینیا، فێربۆ، راکیتچ و ئۆمتیتی دەبێت.
- 4 رۆژی ماوە بۆ یاری ناپۆلی، گاتووزۆ گیانێکی نوێی بە یانەکەی داوە.
- یاری مانچستەرسیتی و ریاڵ مەدرید تەنیا 3 رۆژی ماوەو گواردیۆلا گومانی لە پێکهاتەکەی هەیە.

مارکا:
- دەستپێدەکاتەوە.
- یاری دیپۆرتیڤۆ لاکرۆناو فۆنیلابرادا لە لایەن یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا ئەنجام دەدرێتەوە دوای ئەوەی بڕیاری وەستانی و تەواونەکردنی درا.
- زیدان جادووگەری خولی یانە پاڵەوانەکانە.
- پسپۆرە لە قۆناغی کرانە دەرەوەو هیچ راهێنەرێک نەیتوانیوە لەم قۆناغە لە 3 بەشداری رابردوو بیکاتە دەرەوەو هەر یارییەکی کردووە براوە بووە.
- فەرەنسیەکە دەزانێت چۆن خۆی رزگار دەکات لەم دۆخە و لە کاتی رەخنەکان.

ئاس:
- یانەی ریاڵ مەدرید لە شوێنێکی داخراودا دەبێت و رۆژی پێنجشەممە سەفەری شاری مانچستەر دەکات بەهۆی مەترسییەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا.

هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
16كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
16كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
18كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
16كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
16كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021
2023 © مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ تۆڕی هەواڵی سلێمانی









