ئیداره‌ى گه‌رمیان بڕیاری نوێ سەبارەت بە بارودۆخی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەردەکات

ئیدارەی گەرمیان
SNN-سیروان حه‌سه‌ن
ژووری ئۆپەراسیۆنی ئیداره‌ی گه‌رمیان بۆ رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، به‌سه‌رپه‌رشتی ئیداره‌ی گه‌رمیان و به‌ئاماده‌بوونی ئه‌ندامانی ژووری ئۆپه‌راسیۆن كۆبونه‌وه سه‌باره‌ت به گرتنه‌به‌ری هه‌نگاوی پێویست بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ژێر رۆشنایی بڕیاره‌كانی لیژنه‌ی باڵای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا و له‌به‌رچاوگرتنی تایبه‌تمه‌ندی سنووره‌كه و دۆخی ته‌ندروستی و له‌سه‌ر ڕاسپارده‌و یاداشتی به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی گه‌رمیان، ئه‌م بڕیارانه‌ی لای خواره‌وه‌ی ده‌ركرد.
1-ماركێت و شوێنكارو ڕێستۆرانت و شوێنه بازرگانییه‌كان و سه‌نته‌رو نۆرینگه پزیشكییه‌كان و كارمه‌ندانى ته‌ندروستى و تاقیگه‌و شوێنه گه‌شتیارییه‌كان پارك و كافتریا و چایخانه‌كان، هۆڵه‌كانى وه‌رزشى و له‌شجوانى و مه‌له‌وانگه‌كان، به گرتنه‌به‌رى رێوشوێنى خۆپارێزى و به جێهجێكردنى ڕێنماییه ته‌ندروستییه‌كان كاره‌كانیان ئه‌نجامبده‌ن به پێچه‌وانه‌وه سزاده‌درێن.
2- به‌رده‌وامیدان به قه‌ده‌غه‌كردنى گشت بۆنه‌كان “پرسه‌ى ماته‌مینى، ئاهه‌نگ و بۆنه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان”.
3- راگرتنى هاتووچۆ له نێوان ئیداره‌ى گه‌رمیان و ناوچه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێم بۆ ماوه‌ى یه‌ك هه‌فته.
4- ژوورى ئۆپه‌راسیۆنه‌كانى ئیداره‌ى گه‌رمیان قایمقامیهتهكانى راسپاردووه به هه‌ماهه‌نگى له گه‌ڵ پۆلیسى هاتووچۆ، ئاسایش، پۆلیسى گه‌رمیان رێوشوێنێ پێویست بگرنه‌به‌ر به‌رامبه‌ر شۆفێرانى ئۆتۆمبیلی تایبه‌ت و كرێ و بارههڵگرو ئۆتۆمبیلى هێڵه‌كانى گواستنه‌وه‌ى ناو شار خۆیان و سهرنیشینهكانیان پابه‌ندبن به جێبه‌جێكردنى ڕێنماییه‌كان.
5- دامه‌رزاوه‌كانى كه‌رتى تایبه‌ت ده‌بێت كارمه‌نده‌كانیان پابه‌ندبكه‌ن به به‌ستى ده‌مامك و رێنماییه ته‌ندروستییه‌كان به پێچه‌وانه‌وه به بڕى 150 هه‌زار دینار غه‌رامه ده‌كرێن.
6- ژوورى ئۆپه‌راسیۆنه‌كانى ئیداره‌ى گه‌رمیان له نزیكه‌وه چاودێرى جێبه‌جێكردنى ئه‌م بڕیار‌و ڕاسپاردانه ده‌كات و ئه‌و لیژنانه‌ى كه پێشووتر دابینكراون بۆ به‌داوداچوون و پشكنین ئه‌كتیڤ ده‌كرێنه‌وه و سه‌ردانى مه‌یدانیان ده‌بێت.
7- پێكهێنانى لیژنه‌ى باڵاى پیشكنین و به‌دواداچوون له‌سه‌ر ئاستى ئیداره‌ى گه‌رمیان به‌سه‌رۆكایه‌تى ئیداره‌ى گه‌رمیان و ئه‌ندامێتى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه په‌یوه‌ندیداره‌كانى سنووره‌كه تایبه‌ت به پرسى رووبه‌رووبونه‌وه‌ى كۆرۆنا.
8- ئه‌م بڕیارانه له كاتژمێر 12 شه‌وى 5ى ئابه‌وه جێبه‌جێده‌كرێت.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
14كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
14كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
16كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
14كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
14كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









