
زیدان
SNN Sport
پێش دوو رۆژ لە یاری بەرامبەر بە یانەی مانچستەرسیتی لە یاری گەڕانەوەی قۆناغی شانزەی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، یانەی ریاڵ مەدرید هەواڵێکی ناخۆشی پێدەگات وگومانی بەشداریکردنی ئیدن هازاردی بەلجیکی هەیە.
رۆژنامەی ئاس لە ژمارەی ئەمڕۆ چوارشەممەیدا بڵاویکردووەتەوە، هازارد گومانی بەشداریکردنی بۆ یاریەکەی مانچستەرسیتی هەیە، ئەستێرە بەلجیکیەکە هێشتا هەست بە بوونی ئازار دەکات لە ئەژنۆیدا و بەشداریکردنی بەرامبەر بە یانەی مانچستەرسیتی جێی گومانە و تا ئێستا یاریکردنی یەکلایی نەبووەتەوە.
ئەمە لە کاتێکدایە هازارد چەند رۆژێکە بە بێ کێشە لەگەڵ یاریزانەکانی تری هاوڕێی مەشق و راهێنانی بە کۆمەڵی کردووەو پێشتر رۆژنامەکان بوونی ئەو یاریزانەیان لە پێکهاتەی سەرەکی بۆ یاریەکە دانابوو.
لە ئەگەری ئامادەنەبوونی هازارد رۆژنامەکە پێشبینی کردووە یانەی ریاڵ مەدرید بەمشێوەیە رووبەڕووی مانچستەرسیتی ببێتەوە.
گۆڵپارێز: کۆرتوا
بەرگری: میلیتاو، ڤاران، مێندی، کارڤاخال.
ناوەند: کاسێمێرۆ، کرۆس، مۆدریچ.
هێرشبەران:، ئەسینسیۆ ،ئیسکۆ، بنزیمە.
یاریەکە لە 7ی ئابی 2020 لە ناو یاریگای ئیتحاد لە شاری مانچستەر لە کاتژمێر 10:00 ئەنجام دەدرێت، یاری چوونی نێوان ئەم دوو یانەیە لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ 2-1 بە سوودی یانەی مانچستەرسیتی تەواو بوو.

هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11 خولهك لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
52 خولهك لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
1كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11 خولهك لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
52 خولهك لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
1كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









