گرنگترین مانشێتی ئەمڕۆ چوارشەممە 5/8/2020ی رۆژنامە وەرزشییەکانی ئیسپانیا

0
1298
مانشێتی رۆژنامە ئیسپانییەکان

SNN Sport

ئەمڕۆ چوارشەممە (5/8/2020) گرنگترین مانشێتی رۆژنامەکانی ئیسپانیا بەمشێوەیە بوو…

ئاس:

  • کاسیاس ژیانی من.
  • گۆڵپارێزەکە وازی لە یاری کردن هێنا بە بڵاوکردنەوەی نامەیەکی سۆزداری کە نوسیبووی:” ئەمە رێگاکەی من بوو، ئەمە ئەو رووە بوو کە من خەونم پێوە دەبینی”.
  • میسی ماڵئاوایی لە کاسیاس دەکات لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ رۆژنامەی ئاس کە وتوویەتی:’ ئەستەمە کە رکابەرێکی هاوشێوەی ئەوم هەبێت، بەڵام کاسیاس وای لە من کرد بەسەر ئەوانی ترد سەربکەوم”.
  • دۆخی هازارد جێی گومانە، بەلجیکیەکە هێشتا هەست بە ئازار دەکات لە ئەژنۆیداو بەشداریکردنی بۆ یاری مانچستەرسیتی جێی گومانە.

مارکا:

  • ئێمە هەرگیز موعجیزەکانت لە بیر ناکەین.
  • ئیکەر کاسیاس بە یەکجاری وازی لە یاریکردن هێنا.
  • دوای سەردەمێکی درەوشانەوەی و بەردەوامی بۆ ماوەی 21 ساڵ لەگەڵ ریاڵ مەدرید و پۆرتۆ و ئیسپانیا ، کاسیاس وازی لە یاریکردن هێنا.
  • فیران تۆرێس:” دانی پارێخۆ سەرکردەیەکی باش نەبوو بە نسبەت منەوە”.

مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ:

  • دی یۆنگ لەسەروو سەرکردایەتی یانەکەدایە.
  • هۆڵەندیەکە بە تەواوی چاکدەبێتەوەو ئامادەیە بۆ سەرکردایەتی یانەکەی لە هێڵی ناوەندا بۆ یاری رۆژی شەممە بەرامبەر بە یانەی ناپۆلی.
  • یاریزانەکە گەشبینە بە سەرکەوتنی یانەی بەرشەلۆنە بەرامبەر بە یانەی ناپۆلی ئیتاڵی و بە بیری یانەی بەرشەلۆنەی دەهێنێتەوە بە 4 یاری تر دەبێتە پاڵەوانی خولەکە.

سپۆرت:

  • خەونی میسی 5 نازناوی خولی یانە پاڵەوانەکانە.
  • باشترین یاریزانی جیهان و مێژوو 4 نازناوی خولی یانە پاڵەوانەکان لە تۆمارەکەیدا هەیە.
  • نەیتوانیوە هیچ نازناوێکی کیشوەری بباتەوە لە ماوەی 4 وەرزدا کە کۆتا جار پاڵەوان بوو ساڵی 2015 بوو، ئەوکات بەرشەلۆنە 3 نازناوی بردەوە.
  • لویس سوارێز ئاڵنگاری ئەوروپای لە پێشە بۆ گۆڵکردن.
  • دی یۆنگ:” لە 4 یاریدا لەوانەیە ببینە پاڵەوانی خولی یانە پاڵەوانەکان”.
  • یاری بەرشەلۆنە و ناپۆلی 3 رۆژی ماوە، ریاڵ مەدرید و مانچستەرسیتی تەنیا 2 رۆژی ماوە.
  • نادال لە پاڵەوانێتی ئەمریکای کراوە دەکشێتەوە.
  • کاسیاس لە تەمەنی 39 ساڵی وازی لە یاریکردن هێنا.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this