
نیتراتی ئەمۆنیۆم
SNN–
ماددەی نیتراتی ئەمۆنیۆم گوزارشتە لە خوێیەکی سپی بۆن ناخۆش، وەک بنەمایەک بۆ دروستکردنی سەمادی نایترۆجینی بەکاردێت لەسەر شێوەی دەنکۆڵە، پێشتریش بووەتەهۆی چەندین تەقینەوەی کاولکەر وەک تەقینەوەکەی ساڵی 2001ی کارگەیەک لە شاری تۆلۆزی فەڕەنسی.
سەرۆکوەزیرانی لوبنان دەڵێت: “زیاتر لە 2750 تەن لەو ماددەیە لە بەندەرەکەی بەیروت کۆگا کراوە و تەقینەوەکەی دوێنێی لێ دروستبووە کە شارەکەی نیوە خاپوور کرد”.

شێوەی کیمیایی ئەمۆنیۆم
ئەم ماددەیە پێشتر بە ئەنقەست بووبێت یان بە بێئاگایی، بووەتەهۆی دروستبوونی کارەساتی گەورە لە جیهاندا وەک:
کارگەی پی ئەی ئێس ئێف لەشاری ئۆباو لە ئەڵمانیا ساڵی 1921 تەقییەوە و 561 کەسی کوشت، هاوکات ساڵی 1947 لە شاری بریست لە فەڕەنسا کەشتییەکی نەرویجی بە ناوی (ئۆشن لیبەرتی) تەقییەوە کە ئەو ماددەیەی هەڵگرتبوو.
هەر لە فەڕەنسا 300 تەن لەو ماددەیە تەقییەوە لە کۆگاکانی (ئەی زێد ئێف) لە شاری تۆلۆز ساڵی 2001 و لە دووری 80 کیلۆمەترەوە خەڵکی گوێیان لە دەنگەکەی بوو.
لە ئەمریکاش ساڵی 2013 تەقینەوەیەکی بەهێز لە کارگەکانی ويست فيرتلايزر روویدا لە خۆرئاوای شاری تێکسس و 15 کەسی کوشت و هۆکارەکەشی دەستی ئەنقەست بوو.
كاتژمێر 6:00ى ئێواره‌ى دوێنێ 4ی ئاب له نزیك به‌نده‌رى به‌یروت ته‌قینه‌وه‌یه‌كى به‌هێز روویدا، كه تا ئێستا گونمانده‌كرێت كۆگاى چه‌ك بووبێت كه ته‌قیبێته‌وه.
دوای رووداوەکە سه‌رۆكوه‌زیرانى ئه‌و وڵاته راگه‌یه‌نراوێكى بڵاوكرده‌وه له‌باره‌ى رووداوه‌كه‌وه و وتى: “هێشتا لێكۆڵینه‌وه‌كان له قۆناغى سه‌ره‌تادان، به‌ڵام داواده‌كه‌ین به‌هۆى ئه‌و هه‌موو قوربانیه‌ى كه داومانه وڵاتانى دۆست و دراوسێ هاوكاریمان بكه‌ن”.
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستيى لوبنان له به‌یاننامه‌یه‌كدا دوایین ئامارى ته‌قینه‌وه‌كه‌ى بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند، ” 5 هه‌زار كه‌س برینداربوون و 150 كه‌س كوژراون”.
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
8كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
8كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
8كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
8كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









