“به‌شێك له تێچووى پرۆژه‌ى ئاوه‌ڕۆى گه‌ڕه‌كه‌كانى هه‌ولێر له‌لایه‌ن خێرخوازانه‌وه دابین كراوه”

مەسعود كاراش، جێگری پارێزگاری هەولێر | فۆتۆ: SNN
SNN – مەودا مستەفا
جێگری پارێزگاری هەولێر پرۆژەی ئاوەڕۆی گەڕەكەكانی رۆشنبیری یەك و دوو و فەرمانبەرانی به‌سه‌ركرده‌وه و رایگه‌یاند: به‌شێك له تێچووى پرۆژه‌كه له‌لایه‌ن خێرخوازانه‌وه دابین ده‌كرێت.
مەسعود كاراش، جێگری پارێزگاری هەولێر ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه پرۆژەی ئاوەڕۆی گەڕەكەكانی رۆشنبیری یەك و دوو و فەرمانبەرانی به‌سه‌ركرده‌وه و دواتر كۆنگرەیەكەی رۆژنامەوانى ئه‌نجامدا و رایگەیاند: “تێچووی تەواوی پرۆژەكان نزیكەی 400 ملیۆن دیناره، بەشێك لە پارەكە خێرخوازان دابینى دەكەن و بەشەكەی تریش لەسەر بودجەی پەرەپێدانی پارێزگاكان دەبێت”.
له‌باره‌ى كاتى ته‌واوبوونى پرۆژه‌كان مەسعود كاراش ئه‌وه‌ى خسته‌ڕوو: “بەر لە هاتنی وەرزی بارانبارین پرۆژەكە تەواو دەبێت، بە تەواوبوونی ئەو پرۆژەیەش كێشەی ئاوەڕۆ لەو گەڕەكانە چارەسەر دەبێت”.
هه‌ر له كۆنگره‌كه‌دا له وه‌ڵامى پرسیارى په‌یامنێرى SNN له‌باره‌ى راگه‌یاندنى قه‌ده‌غه‌ى هاتووچۆ ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: “باوەڕناكەم جارێكی تر قەدەغەی هاتووچۆ لە سەنتەری شاری هەولێر رابگەیه‌نین، دواجاریش بۆ پرسی قەدەغەی هاتووچۆى سه‌رتاسه‌رى وەزارەتی ناوخۆ و پارێزگارەكان بڕیاری كۆتایی دەدەن”.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
11كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
11كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
13كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
11كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
11كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









