
وێنەی زارکا دوای ئەنجامدانی نەشتەرگەری
SNN-
لە ئەفغانستان ژنێک بەهۆی ئەوەی بێ پرسی هاوسەرەکەی چۆتە دەرەوە، لووتی دەبڕدرێت، ئەو دەڵێت: “راهاتووم لەسەر لێدان، بەڵام لێدانی ئەمجارە جیاواز بوو”.
زارکا تەمەنی 28 ساڵە و ماوەی 10 ساڵە شووی کردووە، ئەو خاوەنی کوڕێکە تەمەنی 6 ساڵە و دوای 10 هەفتە لە ئازار، پزیشکەکان جوانکارییان بۆ کرد.
زارکا دەڵێت: “هاوسەرەکەم گومانی لە هەموو کەس هەبوو، راهاتووم لە لێدان و ئەشکەنجە لەگەڵیدا” ئەو شوێنەش کە ئەم ژنە لێی دەژی، لەژێر کۆنترۆڵی بزوتنەوەی تاڵیبان دایە.
زارکا لە خێزانێکی هەژاری ناوچەی خێرکوتە کە 250 کم لە باشووری کابوڵی پایتەختی ئەفغانستانەوە دوورە لە نزیک سنووری پاکستان و توانای خوێندنەوە و نووسینیشی نییە.
زارکا دەڵیت ژن بە ژنی پێکراوە و هاوسەرەکەی هاوتەمەنی خۆیەتی و کاری شوانیی دەکات، دەشڵیت: “نەمدەزانی شوو چییە کاتێک بۆ بەرژەوەندیی خۆی مامم دامی بە شوو، چونکە حەزی لە خوشکی هاوسەرەکەم کردبوو پارەی مارەیی نەبوو بۆیە منی بەخشی”.
بەهۆی ئەشکەنجەدانی زۆری لە لایەن هاوسەرەکەیەوە، زارکا هەڵدێت بۆ ماڵی باوکی، بەڵام لەبەرئەوەی پرسی نەکردووە بە هاوسەرەکەی، دێت و دەیباتەوە و لە ماڵەوە بە چەقۆیەکی بچووکی گیرفان لووتی دەبڕێتەوە.
پاش رووداوەکە پۆلیس هاوسەری زارکا دەستگیر دەکات و ناهێڵێت دەستی باوک و مامەکانی بگاتێ، چونکە هەڕەشەی کوشتنیان لێ کردبوو.
پاش ماوەیەک لە ئازار و ناڕەحەتی، ئەو ژنە ئەفغانییە هەلی ئەوەی بۆ دەڕەخسێت بچێتە کلینیکێکی جوانکاریی لە کابوڵ و پزیشکێک چارەسەری بۆ دەکات.
زارکا ئێستا سێ مانگە لە کوڕەکەی (مەعشوق) دوورە و دەڵێت: “لەبەرئەوەی یاسا کوڕەکەم ناداتەوە، ناتوانم داوای جیابوونەوە بکەم، ئاماژە بەوەشدەکات کە هەرگیز ئامادە نییە بچێتەوە ئەو ژیانەی پێشوو هەیبووە”.
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









