10 هاووڵاتی عێراقی لە تەقینەوەکەی بەیروتدا برینداربوون

تەقینەوەکەی بەیروت
SNN
كۆمەڵەی مانگی سووری عێراقی رایگەیاند: لە ئاكامی ئەو تەقینەوەیەی كە دوێنێ سێشەممە لە بەندەری شاری بەیروت پایتەختی لوبنان روویدا، 10 هاووكاتی عێراقی برینداربوون.
كۆمەڵەی مانگی سووری عێراقی لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوە داوە، بەپێی ئەو زانیارییانەی کە لەلایەن نووسینگەی مانگی سووری عێراقەوە لە بەیروت تۆماركراوە، لەنێو بریندارانی ئەو تەقینەوەیەی كە رۆژی سێشەممە لە بەندەری بەیروت رووی دا، 10 هاووڵاتی عێراقی هەن.
بەپێی راگەیەندراوەكە لەئێستادا، عێراقییە برینداربووەكان لە نەخۆشخانەیەكی باشووری بەیروت چارەسەر وەردەگرن.
ئێوارەی رۆژی سێشەممە، تەقینەوەیەكی بەهێز لە بەندەری شاری بەیروت پایتەختی لوبنان رووی دا و بەهۆیەوە بەپێی دوایین ئامارەکان، زیاتر لە 135 کەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە چوار هەزاری دیکەیش برینداربوون.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









