
SNN- مەودا مستەفا
دوو گەنجی سلێمانی پلازمای خوێنیان بە هەولێر بەخشی و رایانگەیاند ئێستا دۆخی كۆرۆنا لە سلێمانی كۆنتڕۆڵكراوە.
ئاوات عەبدلقادر و ئارام عوسمان ئەو گەنجانە كە ئەمرۆ لە شاری سلێمانیەوە هاتوونەتە شاری هەولێر بەمەبەستی پێدانی پلازمای خوێن بە SNNیان راگەیاند: دۆخی سلێمانی ئێستە كۆنترۆڵ كراوە، بەڵام ژمارەی تووشبووانی هەولێر هەر لە زیادبووندان و دۆخەكە ناجێگیرە بۆیە هاتووین لێرە پلازما ببەخشین، ئامانجێكی تریشمان ئەوەیە شارچێتی نەهێڵین و دروستكردنی خۆشەویستیی زیاتر لە نێوان هاووڵاتییانی هەولێر و سلێمانی فەراهەم بکەین.
سیروان تۆفیق سەرپەرشتیاری پڕۆژەی بەخشینی پلازمای خوێن بە SNNی راگەیاند: هەریەك لە ئارام عوسمان و ئاوات عەبدولقادر كە دوو گەنجی شاری سلێمانین، ئەمڕۆ لە بانكی خوێنی هەولێر پلازمای خوێنیان بەخشی.
وتیشی :”پرۆژەیەك هەیە لە نێوان سەرجەم شارو شارۆچكەكانی دیكەی هەرێمی كوردستان دەبێت و پرۆژەكەش ئەمڕۆ کاتژمێر 10ی سەرلەبەیانی دەستی پێکردووە، لە ڕۆژانی داهاتوو گەنجی دیکەی سلێمانی دێنە هەولێر و پلازمای خوێنیان دەبەخشن و وردە وردە پەرەی زیاتر بە پڕۆژەكەمان دەدەن”.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021
2023 © مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ تۆڕی هەواڵی سلێمانی









