
تەقینەوەکەی لوبنان
SNN-
وەزیری دەرەوەی بەریتانیا دەڵێت: “بە بڕێک پارە یارمەتی لوبنان دەدەن بۆ یارمەتیدانی بەیروت دوای تەقینەوەکەی رۆژی سێشەممەی بەندەرێکی ئاویی ئەو وڵاتە، حکومەتی عێراقیش بڕیاریداوە نەوت بداتە ئەو وڵاتە”.
دۆمینیک راب وەزیری دەرەوەی بەریتانیا رۆژی چوارشەممە رایگەیاند “لەندەن بڕی 606 ملیۆن دۆلار هاوکاریی دارایی دەداتە لوبنان بەمەبەستی گەڕان بەدوای قوربانیان و لەڕووی تەندروستیشەوە هاوکاری ئەو وڵاتە دەکەن”.
وتیشی: “لە تەک خەڵکی لوبنان دەوەستین و هاوکارییان دەکەین تا لە دوای ئەو تەقینەوە بەهێزە کەمێک لە ئازارەکانیان کەم ببێتەوە”.
هاوکات حکومەتی عێراقیش لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند “وەفدێکی عێراقی بەسەرۆکایەتیی وەزیری نەوت لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی لوبنان کۆبووەتەوە و پێی راگەیەنراوە کە بەغدا بە نەوت و سووتەمەنی هاوکاری لوبنان دەکات”.
هاوکات حکومەتی لوبنان رایگەیاند کە بەغدا بڕیاریداوە بڕێکی زۆر گەنم بداتە ئەو وڵاتە دوای ئەوەی پارێزگاری بەیروت وتی: “کە شارەکە لە ئێستادا هیچ بڕە گەنمێکی نەماوە لە عەمبارەکانیدا”.
كاتژمێر 6:00ى ئێوارهى رۆژی 4ی ئاب له نزیك بهندهرى بهیروت تهقینهوهیهكى بههێز روویدا، كه تا ئێستا گوماندهكرێت كۆگاى چهك بووبێت كه تهقیبێتهوه.
دوای رووداوەکە سهرۆكوهزیرانى ئهو وڵاته راگهیهنراوێكى بڵاوكردهوه و وتى: “هێشتا لێكۆڵینهوهكان له قۆناغى سهرهتادان، بهڵام داوادهكهین بههۆى ئهو ههموو قوربانییهى كه داومانه وڵاتانى دۆست و دراوسێ هاوكاریمان بكهن”.
وهزارهتى تهندروستيى لوبنان له بهیاننامهیهكدا دوایین ئامارى تهقینهوهكهى بڵاوكردهوه و رایگهیاند، ” 5 ههزار كهس برینداربوون و 150 كهس كوژراون”.
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
10كاتژمێر لهمهوپێشئێران: ئەمریکا جەنگی هەڵگیرساندووە و دەیەوێت جیهان تێچووەکەی بدات
14كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









