
د.یاد نەقشبەندی، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی ھیوا تایبهت به چارهسهرى شێرپهنجه | فۆتۆ: SNN
SNN
وتەبێژی تەندروستیی سلێمانی رایگەیاند: لە نەخۆشخانەی تاهیر عەلی والی بەگ بەشێکی نوێ بۆ پشکنینی کۆرۆنا بۆ گەشتیاران و شۆفێرانی بارهەڵگرەکان دەکرێتەوە.
د. یاد نەقشبەندی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستیی سلێمانی ئەمڕۆ لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند: “لە نەخۆشخانەی تاهیر عەلی والی بەگ ناسراو بە نەخۆشخانەی سەرچنار، بەشێکی نوێ دەکرێتەوە، کە تایبەتە بە پشکنینی کۆرۆنا بۆ ئەو گەشتیارانەی کە گەشتی دەرەوەی وڵات دەکەن و بۆ پشکنینی هەر گەشتیارێکیش بڕی 60 هەزار دینار وەردەگیرێت”.
وتیشی: “هەر لەو بەشە پشکنینی کۆرۆنا بۆ شۆفێرانی بارهەڵگرەکان دەکرێت و بۆ هەر پشکنینێکیش بڕی 30 هەزار دینار وەردەگیرێت”.
د.یاد ئاماژەی بەوەکرد: کردنەوەی ئەو بەشە بۆ کەمکردنەوەی قەرەباڵغییە لە نەخۆشخانەی عەلی ناجی کە لە ئێستادا تاکە نەخۆشخانەی سلێمانییە کە پشکنینی کۆرۆنای تێدا دەکرێت و هەوڵدەدەن لە داهاتوودا ئەو بەشە نوێیە فراوانتر بکەن تا هاووڵاتییانیش بتوانن پشکنینی کۆرۆنای لێبکەن.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









